⚜️Chapter one⚜️
﴾Sacrifice﴿
- هوَ فقِط ولو بَعدّ ألف سنِة
من دانی پێدادەنێمـ...
هەرگیز هەستم نەکردووە کە باشم!
ماندووم لەهەموو شتێك، لەو کێشانەی گەوەرتریان کردووم لە تەمەنی خۆم،
دڵڕەقی ڕۆژ و مانگ و ساڵەکان بەرامبەر بەمن، پێچەوانەیی واقع لەگەڵ ئارەزووەکانم،
ماندووبووم لەو بایەی هەمیشە پێچەوانەی ئاراستەی کەشتیەکەم هەڵدەکات،
هەست بە کوژانەوەی دانە بەدانەی هیوادانی ناخم دەکەم بەهۆی ماندووبوونم لە هەموو شتێكـ...
دەزانم لەڕێگا هەڵەکەم و هێشتا بەردەوامی بە ڕۆیشتن دەدەمـ،دەزانم هاوڕێیەتی کەسانی هەڵە دەکەمـ،وە بەڵام هێشتا بەردەواممـ...
دەزانم هەموو کات خراپترین هەڵبژاردەم هەڵبژاردووە بەڵام هەوڵمداوە باشترین لە خراپترین هەڵبژێرم چونکە ئەوە ئاسانترین بووە...!
لە ئاژاوەیەکی تەواوەتیدا دەژیم و هیچ ڕۆژێکی ژیانم بەو شێوەیە ناڕوات کەدەمەوێ،
تاکو ئێستا هەوڵم گەیشتم بەهیچ کام لە ئامانجەکانمم نەداوە،یان بەدیهێنانی خەونەکانمـ...!!
دەمەوێت هەموو شتێك بەجێبهێڵم و بڕۆمـ...."نیلا؟"
بەخێرایی دەفتەرەکەمم داخست و ڕۆیشتمە خوارەوە دوای ئەوەی دایکم بانگی کردم،ئەمڕۆ کارم زۆر بوو وە شیفتی کاری زیاترم هەبوو کە لەکاتژمێر چوارەوە دەستی پێ دەکرد، لە بەرامبەردا تەنیا کاتژمێر سێ و نیو لەکۆلێژ تەواو دەبم
بەتەواوەتی نیو کاتژمێرم هەیە بۆ ئامادەبوونم لە شوێنی کارەکەم کە چل و پێنج خولەک لە کولێژەکەم دوورە !
YOU ARE READING
𝑆ℎ𝑎𝑑𝑜𝑤 || سـێـبـەر
Fanfictionئەو کاتەی دەکەویتە هەڵبژاردن لەنێوان ئەوەی خۆشت دەوێت لەگەڵ ئەوەی خۆشی دەوێیت قورسە بەڵام هەڵبژاردن مەحاڵە ئەوکاتەی دوو کەسی جیاوازن لەیەك جەستەدا