Chapter 1

1.8K 130 3
                                    

پێش خوێندنی فۆتێک بکە

بەھێمنی بخوێنەوە تاکوو بەوازحی لەوشەکان بگەیت

بادەست پێبکەین🕊️🖤

بادەست پێبکەین🕊️🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

POV'S ALIINA

لە پۆڵەکەم دەرچوم دووای ئەوەی شەڕم لەگەڵ کچە ھاوپۆڵەکەم کرد بەناوی میا ئەو جوانترین کچی قوتابخانەکەیە و دەیەوێت جوانترین کوڕی قوتابخانەکەی بۆ ڕازی کەم تەنھا لەبەر ئەوەی ئەو ھاوڕێمە بۆ مەگەر ئەو من بەچی تێگەشتوە گەمژەی پیس

شتێک کە زیاتر جەوی تێکداوم ئەوەیە کە باسێک لە نێو قوتابیەکان بڵاو بۆتەوە کەوا بەیانی ئەڕۆینە گەشتی قوتابخانە

بێگومان من ناڕۆم گەر مامۆستا قبوڵی کات

چومە باخچەی قوتابخانەکە و لەسەر گیا سەوز و ئاسودەکەرەکە دانیشتم و سەیری فڕینی چۆلەکەکانم ئەکرد

لێوم کەمێک شۆڕ بوونەوە

بۆچی تەنھا من؟

ئەوە ئازارم ئەیات کە من خودی خۆشم نازانم کێم

لە خانەی بێنەوایان گەورە بوومە تەنانەت نازانم
سەر بەچ خێزانێکم..

دایکە لۆرا ناوی لێ ناوم لی ئەلینا

من ئێستا تەمەنم ١٨ ساڵە و ساڵێ ئەبێت لە خانەی بێنەوایان ڕۆشتم ئەوە شوینێکی ساردە بەبێ دایکە لۆرا ئەو ڕۆیشت و جێی ھێشتین نەخۆشیە نەفرەتیەکەی ڕێگەی نەدا زیاتر چێژ ببینم لە بینینی ئەو و خۆشەویستی ئەو،

ئەو تاکە کەس بوو کە دڵتەنگ ئەبووم دڵنەوایی ئەدامەوە و خۆشی دەویستم

بۆیە بەرگەی نەبوونی ئەوم نەگرت و ڕامکرد

ئەو ھەمیشە ھانی دەدام کەوا بەھێز بمێنمەوە تەنانەت گەر ھاتوو ناخۆشترین شتی ژیانیشم بەسەر بێت

... من بەڵێن بەتۆ دەدەم دایکە لۆرە ھەمیشە بەھێز بم

... بیرت دەکەم دایکە لۆرا

ئیتر ڕێگەم بە دڵۆپی فرمێسەکەکانم دا بەربەستەکە بشکێنن و ڕاکان

ئێستاش بەتەنھا لەماڵێکی کۆن و ڕزیو ئەمێنمەوە ئەویش پیاوێکی پیر بەزەیی پێمدا ھاتەوە و خانوە کۆنەکەی خۆی پێدام

ئاگەداربە ئەوان دڕندەن↑ KT'HWhere stories live. Discover now