Part 9

124 19 40
                                    

سڵاو هاوڕێیان ئەوەش پاڕتی نۆ هیوادارم چێژی لێ ببین و بەدڵتان بێت

pove nila:

دوو مانگ بەسەر هاتنی جەیکەی بۆ قوتابخانەکەمان تێپەڕیوە ئێستا ئێمە نزیکترین هاوڕێی یەکین وە لەگەڵ هاوڕێکانی تریشی بە تایبەت تای زۆر لەگەڵ تای تێکەڵم ڕێک وەک برام وایە وە سەبارەت بە جەیکەیش ئم نازانم کەمێک هەستی سەیرم بەرامبەری هەیە قەت هەستی وام بەرامبەر بە کەس نەبوە وە زۆر بەدڵمە واتا کەسایەتی و ڕەوشتی و ستایلی و ئێ هەموشتێکیم بەدڵە بەتایبەت گرینگی پێدانەکەی و غیرە کردنەکەی دەی بەهەرحاڵ تاقیکردنەوەکان دوو هەفتەی تر دەستپێدەکات نامەوێت مێشکم بەو شتانە سەرقاڵ بکەم دەمەوێت بە تەواوی مێشکم لەسەر خوێندنەکەم بێت بەڵی من قوتابیەکی زۆر زیرەکم لە هەموو وانەکان باشتر بلێم لەسەر قوتابخانەکە من باشترین قوتابیم مامۆستاکان هەموویان زۆر ڕایان لێمە من کچێکی زۆر ئاقڵ و بێدەنگم لە پۆلا بەڵام کاتێک دەچمە لای جیسۆی هاوڕێم هار دەبم وە ئیمڕۆ پشوە لەگەڵ جیسۆ و کوڕەکانا بڕیارمان داوە بچینە دەرەوە بۆ ئەوەی پێش تاقیکردنەوەکان کەمێک پشوو بە مێشکمان بدەین خۆم ئامادە کرد جلێکم لەبەر کرد

ئاهـــ ئێستا ئامادەم

لەماڵ هاتمە دەرەوە لە ناکاو ئۆتۆمبێلێک هاتە بەرامبەرم سێری شۆفێرەکەیم کرد بینیم جەیکەیە منیش یەکسەر سواری ئۆتۆمبێلەکە بوم و سڵاوم لێی کرد

نیلە: سڵاو جەیکەی

جەیکەی: سڵاو لەتۆش چۆنی

نیلە: باشم سوپاس بۆ خوا تۆ چۆنی

جەیکەی: منیش باشم

نیلە: هەر باشبیت ئێ دەچینە کوێ؟

جەیکەی: دەچینە کەنار دەریا لە ئێستایا پێویستمان بە شوێنێکی وایە

نیلە: ئاهــ وایە کێ ئەم بیرۆکە نایابەی هەبوە

جەیکەی: بێگومان جیا لە من کێی تر بیرۆکەی ئاوا نایابی هەیە

نیلە: جەیکەی هەرچەندە سێرت دەکەم باوەڕ ناکەم ئەم بیرۆکەیە هی تۆ بێت ئێستا بڵێ هی کێیە؟

جەیکەی: ئایش نازانم درۆ بکەم ئەوە بیرۆکەی تای بوو

نیلە: ئەها زانیم بیرۆکەی تۆ نەبوە

جەیکەی: ئی باشە باش تۆش حەیامت برد

نیلە: دەلێم

جەیکەی: گیان بڵێ

نیلە: جاتۆ حەیات هەبوو؟

جەیکەی: ئایش پابۆ زۆر بە جدی وەرم گرت وامزانی بەڕاستی پرسیارت هەبوو

نیلە: یاااااا خۆت پابۆی ناشرینی سەر گەورە

جەیکەی: تۆنگ ئل مۆ گۆ یە ( یانی گوو بخۆ دوو لەڕوی ئێوە😁)

نیلە: چییییی من کەواتە تۆش سێکیت هەی سێکی
(سێکی یانی خوێڕی)

جەیکەی: نیلە دەزانیت دەمت زۆر پیس بوە؟

Love again دوبارە خۆشەویستی✅Where stories live. Discover now