Vote?ڤۆت بکەن وەک پشتگیریەک✨
فەرموو بۆ ناو چیرۆکەکەی جۆن و ڤیکا🖤»
...
لە ژوورێکی تاریک کە تەنها دەنگی چرکە چرکی کاتژمێر دەبیسترێت، دەسوڕێتەوە و دەستێکی لە ناو قژیەتی و دەستەکەیتری لە هەوادا دەجوڵێنێت لەگەڵ هەر بیرکردنەوەیەک دەربارەی جیۆن جۆنگکووک..تەنها هیواخوازە چەند شتێک دەربارەی ئەو پیاوە نامۆ و نەناسراوە بزانێت کە بەردەوام سەردانی ماڵەکەی دەکات بەڵام لە کۆتایدا تەنها ئەوەندە دەزانێت کە ناوی چییە و تەمەنی چەندە و لە کوێ خوێندویەتی.. بەڵام هێشتا نازانێت چ بەشێکی تەواو کردوە
بە بێزاری سەیری کاتژێمێرە گەورەکەی ژوورەکەی کرد کە ئاماژە بە 6:30 خولەکی بەرە بەیان دەدات،، ناتوانێت بخەوێت بەبێ دەستکەوتنی هیچ زانیاریەک.. تێپەڕاندنی ڕۆژێکی تر لەگەڵ کەسێکی نەناسراو زۆر زۆرە
ڕۆیشت بەرەو لاپتۆپەکەی بە هیوای دەستکەوتنی شتێک
"جیۆن جۆنگکووک
٢٨ ساڵە، بە ڕەگەز کۆرییە
دەرچووی زانکۆی جۆرج تاونە"ڤێرۆنیکا بەردەوام بوو لە بیرکردنەوە
لەو چەند زانیاریە کەمە دەربارەی پیاوە نامۆکە"زانکۆی جۆرج تاونــ...بەڵێ!!!!
لاورا دەتوانێت یارمەتیم بدات"بە خێرای مۆبایلەکەی دەرهێنا و لە لیستەکە دەگەڕا بۆ ناوی
«لاورا دێناردیس»
هەر لەگەڵ دۆزینەوەی ناوەکەی دەستی کرد بە زەنگ لێدان بۆ ژمارەکەی.. بەبێ ڕەچاو کردنی کات"لاورا دێناردز"
ڤێرۆنیکا بە خێرای ناوی خانمەکەی هێنا،،
سەیرە.. بەڵام ئەمە شێوازی سڵاو کردنی ڤیکایە
YOU ARE READING
||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| Jk
Adventure['تۆ ناتوانی من بدۆزیتەوە خانمی لێکۆڵەر،، چونکە من ژەنیاری ئەو ئاوازەم کە تۆ سەمای لەگەڵ دەکەی'] ['من جیهان گەڕام بە دوای بکوژێک بێ ئاگا لەوەی سێبەرەکەی خۆم بکوژەکە بوو'] ['دوژمنەکەی من ناوی (خـۆشـەویـسـتـی) بوو'] ✧ جۆری چیرۆک ؛ تاوان، سەرکێشی ✧ ن...