𝘗𝘢𝘳𝘵 𝘵𝘦𝘯

1K 116 162
                                    

𝘝𝘰𝘵𝘦 𝘢𝘯𝘥 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵𝘴 𝘧𝘰𝘳 𝘯𝘦𝘸 𝘱𝘢𝘳𝘵💜💜
&&&&&&&&&&&&

𝘠𝘰𝘶𝘳 𝘱𝘰𝘷__

لە ژوورەکەی کوک ئوپا دەرچووم و چووم بۆ ژوورەکەی خۆم دەرگاکەم کلیل کرد و چووم لەسەر مێزەکە دانیشتم یەکەم جار دەفتەرە ڕەشەکەم خوێندەوە
تەنانەت بچووکترین شەڕیشمانی تیا باس کراوە بە بەروار و کاتژمێرەوە ئەو کوڕە زۆر گرنگی پێدەرە..

دواتر دەفتەرە سپیەکەم کردەوە
{بە کورتی هەنێک شتی تیا ئەڵێم}

(ئەمڕۆ لەگەڵ دایکم و باوکم و تای چووین بۆ پارکێک ئەوێ زۆر خۆش بوو بەڵام بۆ من بێزارکەر بوو پیاسەمان ئەکرد و قسەمان ئەکرد لە ناکاو کچێکی بچووکمان بینی بۆ ساتێک بێ جوڵە مامەوە چۆن ئەکرێت ئەوەنە جوان بێت ڕێک لە فریشتەیەکی بچووک ئەچوو وتی کە دایکی ون کردووە بەڵام ناتوانم بۆ یەک چرکەش چاومی لەسەر هەڵگرم زۆر بۆ دایکی گەڕاین بەڵام نەمانتوانی بیدۆزینەوە ئەتوانم بڵێم بە شێوەیەک لە شێوەکان دڵمی بردوە دوای گەڕانێکی زۆر بۆ دایکی لە کۆتاییا نەیاندۆزیەوە بۆیە بڕیاریان یا هەڵیگرنەوە ئاهههـ من بەبەختترینی ئەم دنیایەم بەڵێن بێت وەک شازادەیەکی بچووک مامەڵەت لەگەڵ بکەم باشە کچەکە وتی کە بیری ناکەوێتەوە ناوی چییە بۆیە بە بڕیاری من ناویان لێی نا (جیۆن ن.ت) هەمیشە کاتی لەگەڵ بەسەر ئەبەم و هەموو کاتە بەتاڵەکانم لەگەڵ ئەوم هەنێک کات ڕۆژانی تاقیکردنەوەش لای ئەو ئەخەوم بە شێوەیەک لە شێوەکان هۆگری هەموو شتێکی بووم هەموو بەشێکی ئەو بە هی خۆم ئەزانم کاتێک چووە قوتابخانە خۆم ئامادەم ئەکرد و قژیم چاک ئەکرد هەموو کات هەتا خۆی گەورە بوو بەڵام ئێستا قژی ئەوەنە درێژ بووە کە ناتوانێت بە باشی بیبەستێت ئەمڕۆ چووین بۆ یانە نەفرەت بۆچی ئەوەنە هۆتە قسەکانی شێتیان کردم لەوانەیە ئەویش هەستێکی کەمی بۆم هەبێت دەی گەر بزانێت خوشکم نییە لەوانەیە زیاتریش بێت هیوادارم واش بێت
ئەو ماوەیەکە بیر لە هەنێک شت ئەکاتەوە نازانم چین تەنیا ئەزانم بیر ئەکاتەوە زۆری بیر ئەکەم ئیتر ئەو گەورەیە ئەمەوێت هەموو شتێکی پێ بڵێم بەڵام دایکم ناهێڵێت نزیکەی 4 مانگیش ئەبێت کە لە باوەشمان نەخەوتووە وەکو شێت بیری ئەکەم تەنیا کاتێک ئەخەوێت ئەچم بۆ ماوەیەک لای ئەبم و لە باوەشی ئەگرم و دواتر ئەڕۆمەوە ژوورەکەم
ئەمشەو ن.ت بە هەموو شتێکی زانی و زانی کە کچی دایکم و باوکم نییە ئەو ڕێگای نەیا من لێی نزیک بمەوە بەڵام تای لێی نزیک بۆوە ئەتوانم بڵێم لەم بارودۆخە شێتانەیەشا غیرەی لێ ئەکەم تای بردی بۆ ژوورەکەی خۆی ڕێگای پێم نەیا بچم بە دوایا و دەرگاکەی داخست دواتر پێی وتم کە ن.ت خەوتووە کە تای چوو بۆ ژوورەکەی دوای 2 کاتژمێر منیش چووم زۆر بە جوانی وەک و خوشک و برا خەوتبوون بەڵام ناتوانم بوەستم لە غیرە کردن
من ئەمشەو نەخەوتم و لە هۆڵەکە تەنیا بیرم ئەکردەوە بەیانی ن.ت هەستا هیچی نەخوارد و ڕۆیشت ئەوەش زۆر توڕەی کردم...)

وامزانی خوشکتم 𝘑𝘒 >𝘐 𝘵𝘩𝘰𝘶𝘨𝘩𝘵 𝘐 𝘸𝘢𝘴 𝘺𝘰𝘶𝘳 𝘚𝘐𝘚>Where stories live. Discover now