CHAPTER.18

230 49 106
                                    

VOT

//Flashback//

وۆنیۆنگ چووە دەست شۆرەکە و لە ئاوێنەی دەست شۆرەکە بە گریانەوە سەیری خۆی ئەکرد

وۆنیۆنگ: گەمژەی پیس! چۆن توانیت ژیانی کەسێک لە خۆڕا بەو شێوەیە تێک بدەیت؟! هەمووی هەڵەی من و یێجیە زۆر ڕقم لە خۆم ئەبێتەوە! ئاخر ن/ت چی کردبوو تا هەموو ئەو بەڵا ناخۆشانەی بەسەر بێت؟!

بە دەستی بە ئاوێنەکەی کێشاو ئاوێنەکە شکا

دەستی هەمووی بووە خوێن.

وۆنیۆنگ: نـ نا ئەبێت کە من ئەم کارە چارەسەر بکەم!! ئێستا تەلەفۆن بۆ جەی ئەکەم و هەموو شتێکی پێ ئەڵێم! کات زۆر دڕەنگە! ئەبێت بە زووترین کات ئەم هاوسەرگیریە بوەستێندرێت!!!

وۆنیۆنگ وەک شێتی لێ هاتبوو..

ئەو وە یێجی بەشێک بوون لە پلانەکانی سۆنگهوون..هەر لە زوەوە سۆنگهوون ئەو دوانەی لە کۆشک دانابوو..وەک سیخوڕێک و کاریان بۆ سۆنگهوون ئەکرد.

وۆنیۆنگ بە پەلە مۆبایلەکەی لە جانتا گرانبەهاکەی دەرهێنا و ٢ جار تێڵی بۆ جەی کرد بەڵام وەڵامی نەبوو..

لە لای جەی//

جەی پۆڤ.

هەواڵم پێ گەشتبوو کە ن/ت هاوسەرگیری لەگەڵ سۆنگهوون ئەکات..زۆرم پێ ناخۆش بوو..ئاخر چۆن توانی وا لەگەڵ من بکات؟

سەرەڕای هەموو ئەوانەش هاوسەرگیری لەگەڵ هوون ئەکات.

لەسەر پردەکە بووم و پاڵم دابۆیەوە بە ماتۆڕەکەم

سەیری شەپۆل و دەریاکەی بەردەمم ئەکرد

لەو کاتەی تەلەفۆنێکم بۆ هات لە لایەن وۆنیۆنگ

جەی: بۆ تەلەفۆنم بۆ ئەکات؟ ئەم خزمەتکارە چی ئەوێت؟

٢ جار کردی هەڵم نەگرت بۆ جاری سێیەم وەڵامم دایەوە

——

وۆنیۆنگ: جـ جەی!! تکایر گوێم لێ بگرە تەلەفۆن دامەخەوە! ن/ت بێ تاوانە!! ن/ت  زۆری لێ کراوە بۆ ئەم هاوسەرگیریە!

جەی: ئەوە کەی کێشەی منە؟! هەڵەی خۆیەتی با خۆشی چارەی بکات!

وۆنیۆنگ: هـ هوون هەڕەشەی لە ن/ت کرد بە من و یێجی..وتی گەر جەی فریو نەدەیت ئەوا منو یێجی ئەکوژێت..لە کاتێکدا من و یێجی سیخوڕی سۆنگهوونین..چەنێکە ئێمە لە کۆشکەکەی ئێوە سیخوڕین!!

سیخوڕەکەم{JAY FF}Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ