" part 18 "

684 90 43
                                    

😭🩵🫵🫰
👽👍
___________________________________

تایهۆنگ و جۆنگکوک لەبیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵبوون تاوەکو دەنگی سەماعەکانی ئەوێ هات

کارمەند
پاش پێنج خولەکی تر فڕۆکەی کۆریا ئەفڕێت داوا لەسەر نشینەکان ئەکەم ئاگاداربن

جونگکوک
لە کۆتایدا ئەم کارمەندە نەفرەتیەش قسەی کرد

دوای پێنج خولەک فرۆکەکە دەستی کرد بە فڕین تایهۆنگ و جونگکوک بۆ شەوەکەی گەیشتنەوا کۆریا

جین لە فرۆکەخانە چاوەڕێی ئەوانی ئەکرد تا بینی کەوا لەفڕۆکەکە دائەبەزن

خێرا بەرەو لایان چوو

جونگکوک
چی هەیە جین هیچ شتێکت دۆزیەوە

جین
ڕاستیەکەی نەخێر پیاوەکان هەر لەگەڕانن

تایهۆنگ
شێت ئەبم من سوێند ئەخۆم شێت ئەبمم کوڕە نامجون کوڕە نامجون لەهەر کونێک بت دۆزمەوە بە مردویی لەو کونەت دەر ئەکەم

پاشان هەموان گەیشتنەوە ماڵەوە لەبیرکردنەوەیەکی قوڵ دابوون


جونگکوک
بیرۆکەیەکم بۆهااتتت

جین و تایهۆنگ بەوردی گوێیان گرتبو

جونگکوک
ئاها جین تۆ نەت وت پاسەوانێکی نامجون ئەو وێنانەی بۆناردوی واتا تۆ ژمارەکەی ئەوت لەلایە


جین
بەڵێ وابوووو مەبەستت چیە ؟

جونگکوک
چی ئەگەر هاک کەرێک بانگبکەین تا لەڕێگە ژمارەی ئەم موبایلە شوێن پاسەوانەکان بۆ بدۆزێتەو ئەو پاسەوانەش بە ناچاری بمان باتە لای نامجون

تایهۆنگ
واهـ سەرت بچوکە بەڵام ئەقڵت گەورەیە بەڵام کێ بانگ بکەین

جونگکوک
یونگی و جیمین لەوان باشترمان دەست ناکەوێت

جونگکوک پەیوەندی بە یونگیەوە کرد و مەسەلەکەی تێگەیاند وە ئەوانیش ڕازیبوون بەکارەکە

پاشان جیمین یونگی گەیشتنە ماڵەکە وە دوای سڵاو کردن خێرا دەستیان کرد بە کاری هاک کردنەکە

جیمین
بەڕاستی شتێکی زۆر زەحمەتە لەڕێیکە ژمارەی موبایلەوە

دوو هـاوڕێـی سەر سەری 🔞+Two damn friendsWhere stories live. Discover now