بـەشـی شـەشـەم

184 35 56
                                    

[پـاش 9 ڕۆژ]

سـەلـوا: چـەنـد زوو ڕۆیـشـت !

لـیـەنـدا: بـەڕاسـتـی وابـوو ! هـەمـوو تـەمـەنـم بـیـرم بـۆ سـاتـێـکـی ئـاوا نـەچـووبـوو کـە مـن ئـەوەنـدە ڕۆژم بـەو زوویـیـە لـێ بـڕوات، کـات لـەگـەڵ ئـەزیـزان هـەسـتـی پـێـنـاکـرێـت.

سـەلـوا [بـەشـانـازیـەکـەوە]: واتـا هـەر بـەڕاسـت لـە نـامـۆ و نـەنـاسـراوێـکـەوە بـوومـە هـاوڕێ و ئـەزیـزت ؟

لـیـەنـدا: ئـەرێ تـۆ هـەر لـەو بـابـەتـەیـایـت :\ مـن هـەر چـەنـد ڕۆژ پـێـش ئـێـسـتـا پـێـم وتـیـت سـوپـاسـم مـەکـە و مـن و تـۆ هـاوڕێـیـن، هـەر بـەڕاسـت هـەرگـیـز ئـەونـە هـۆگـری کـەسـێـک نـەبـووبـووم !

سـەلـوا: ئـەمـەوێ بـڵـێـم زۆر سـوپـاس بـەس مـادام نـاتـەوێ نـایـڵـێـم[بـەپـێـکـەنـیـنـەوە]، هـەسـتـەکـەم بـۆیـە ئـەونـە مـنـت لا خـۆشـەویـسـتـبـووە چـونـکـە وەک خـۆت بـۆت بـاسـکـردم ئـەم مـاوەیـە کـە تـۆ ژیانـێـکـی داخـراوت هـەبـووە و بـەزۆری لـە مـاڵـەوەبـوویـت پـێـش و پـاش مـردنـی دایـک و بـاوکـت،
بـەس بـاشـە ئـێـسـتـا شـتـێـکـی گـرنـگـتـر هـەیـە بـاسـی بـکـەیـن، ئـێـمـە سـبـەی ئـەبـێـت بـگـەیـنـە ئـەو کـەسـەی کـە بـاسـتـکـرد و یـارمـەتـیـمـان بـیـات،
ئـەی ئـەوت چـۆن نـاسـیـوە کـە ژیـانـت داخـراو و تـەنـهـابـووە هـەر ؟

لـیـەنـدا: ڕاسـتـە خـۆت ئـەزانـیـت ژیـانـم چـۆن بـووە و بـۆم بـاسـکـردوویـت، ڕاسـتـیـەکـەی واهـەسـتـەکـەم تـاکـە شـتـێـک نـەم وتـبـێـت ئـەمـەبـووە، مـن فـلـیـزم هـەر لـە مـنـداڵـیـەوە نـاسـیـوە، پـێـش...

سـەلـوا: بـووەسـتـە پـێـیـشـت ئـەبـڕم، بـەس پـێـویـسـتـە بـزانـم پـێـش ئـەوەی بـەردەوامـبـیـت، فـلـیـز هـەمـان ئـەوکـەسـەیـە کـە یـارمـەتـیـمـان ئـەیـات ؟

لـیـەنـدا: ڕاسـتـیـەکـەی فـلـیـز ئـەو کـەسـەیـە کـە بـاسـمـانـکـرد، بـەس هـێـشـتـا ئـەو کـەسـە نـیـیـە کـە یـارمـەتـیـمـان ئـەیـات، مـن هـیـچـکـات ئـەو دڵـنـیـایـیـەم پـێـنـەیـابـوویـت.

سـەلـوا: بـاشـە بـۆ دڵـنـیـانـیـت ؟

لـیـەنـدا: ئـاهـــ، هـەربـەڕاسـت کـێ لـەو کـوڕە تـێـئـەگـات ؟ هـەرگـیـز نـاتـوانـی پـێـشـبـیـنـی هـەنـگـاوی داهـاتـووی بـکـەیـت، زۆرجـار حـەفـتـانـە بـێـکـارە، زۆرجـاریـش یـەک چـرکـەی بـەتـاڵـی نـەبـوو بـۆم وەک تـاکـە هـاوڕێـی، بـڕیـارەکـانـی لـەپـڕبـوو و هـەرگـیـزیـش پـلانـەکـانـی نـەئـەوت تـا ئـەگـەیـشـتـە نـزیـک وادەکـەی.

10 خـولـەکWhere stories live. Discover now