پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کوردستان، لە وەسیەتنامەکەیدا لە چلەکانی سەدەی رابردوو داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات له دووژمنایه‌تیکردنی یه‌کدی ده‌ستهه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یه‌کدی و یەکگرتووبن، پشت به یه‌کدی ببه‌ستن و له‌به‌رامبه‌ر دووژمنی زۆرداردا ئازایانه رابووه‌ستن، بەهیچ شێوەیەکیش پشت بە بێگانە نەبەستن.
قازی محەممەد لە ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی، کە دەکاتە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ لەسێدارەدرا. ٧١ ساڵ بەسەر ئەو رۆژە تێدەپەڕێت، بەڵام هەموو ساڵێک یادی ئەو بەزیندوویی رادەگیرێت.
پێشەوا قازی لەدوای خۆی وەسیەتنامەیەکی سیاسی جێهێشتووە. تێیدا داوادەکات کورد متمانە بە غەیری خۆی نەکات. پشتی یەکدی بگرن و بەرژەوەندی گشتی نەکەنە قوربانی بەرژەوەندی تاکەکەسی.
دەقی وەسیەتنامەکەی قازی محەممەد:
بسم الله الرحمن الرحیمنهتهوه حه‌ق خوراوه‌که‌م، کوڕ و خوشک و برا خۆشه‌ویسته‌کانم
ئێستا له ئاخرین ساته‌کانی ژیانمدا ده‌مه‌وێ چه‌ند دێڕێکتان بۆ بنووسم.
له دووژمنایه‌تی یەکتر ده‌ستهه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یەکتر بن، پشت به یەکتر ببه‌ستن و له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆرداردا ئازایانه رابووه‌ستن. خۆتان بێهوده به دووژمن مه‌فرۆشن. دووژمن هەر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ که کاری پێتانه، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکات، له هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه لێدانتان.
دووژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه و بێڕه‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێوه له یه‌کگرتندایه، ته‌نیا یه‌کگرتنه له به‌رابه‌ر ئه‌و هێزه زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه له ژێرده‌ستیدایه. ئێوه نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که‌متر نییه به‌ڵکو له ئازایه‌تی و پیاوه‌تیدا زۆر له‌وانەی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه هه‌ر وه‌ک ئێوه بوون.
رێنوێنم بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه که لێگەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له خۆینده‌واریدایه. با له گه‌لانی دیکه دوانه‌که‌ون، ئێوه نابێ به کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له‌ده‌ستبچن تا به ئاره‌زووی خۆمان دەگه‌ین.
کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه. دانیشتووانی ئه‌م خاکه به‌پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له‌ده‌ستدێ نابێ منه‌ت له سه‌ر ئه‌وانی دیکه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له‌ده‌ستدێ، لێگه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه سه‌ر رێ‌یان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبووایه ئێستا له ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به خاتری ئه‌وه منه‌تتان به‌سه‌ردا ناکه‌م. به قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم / حوالت به خدا کردیم و ر‌فتیم.
هیوای ئێمه ئامۆژگاری بوو گوتمان، بە خودام ئەسپاردن و رۆیشتم.خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وه
قازی محه‌ممه‌د
وەستەتنامەکەی قازی محەمەد بە شێوازی ڤیدیۆ