هـیـپـنـۆتـیـزم

171 30 0
                                    





هیپنۆتیزم چیە؟

هیپنۆتیزم وشەیەکی یۆنانیە لە هیپنۆس وە هاتوە کە بە واتای خەو دێت

هەندێک بۆچونیش هەیە کە دەڵێت هیپنۆس خەو نیە بەڵکو مێشک لە بارێکی ئاگایی زۆر زیاترە لەکاتی ئاسایی
کە مێشک زۆر بە ئاسانی ئامادەیە بۆ گۆڕان

کەسەکە دەخاتە بارێکی وەک خەوتن, وادەکات ئەم کەسە زۆر بە ئاسانی کەسێکی دیکە کار بکاتە سەری.

هیپنۆتیزم بۆچی بەکاردێت؟

هیپنۆتیزم وەک چارسەر بەکاردێت

هاوکاری کۆمەڵێک کەسی کردووە بۆ ئەوەی کێشەکان تێپەڕێنێت

بە گشتی لە بوارەکانی وەک: ئازار-قەلەقی (سترێس) -دابەزاندنێ کێش- وازهێنان لە جگەرە کێشان  -خەمۆکی.

لەبواری پزیشکیدا بۆ زۆربەی نەخۆشییەکان دەتوانرێ بەکاربێت و کاریگەری ئەرێنی باشیی هەبووە.

زیانەکانی هیپنۆتیزم چین؟

هیپنۆتیزم هیچ زیانێکی نیە

تەنها ئەوە نەبێ هەندێ کەس سەر ئێشە یا سەرسوڕانێکی کەم دەگرێت و ئەویش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە

بەڵام هیپنۆتیزم بەپێی ئەو کەسەی کە دەیکات جیاوازی هەیە

واتە شارەزایی ئەوکەسەی کە هەڵدەستێ بەم کارە زۆر ڕۆڵ دەبینێت لە دەسکەوتنی ئەو ئەنجامەی کە دەیەوێت

گـەشـتـی ڕۆح | پـاراسـایـکـۆلـۆژیWhere stories live. Discover now