𝑃𝑎𝑟𝑡 ¹

337 22 0
                                    

                   

(  ➢ ♡  )
    ミ

ـــــــــــــ♧︎︎︎♪ϟ☞︎︎︎∞♡∞☜︎︎︎ϟ♪♧︎︎︎ ـــــــــــــــ


لەشەوێکی تاریک و بێدەنگ و خامۆش لەژورێکی تەواو تاریک و ترسناک و بێدەنگ کەسێک لەسەر کورسیەکەی دانیشتوە و خەریکی لاپتۆپەکەیەتی لەکاتێکا زەردەخەنە ترسناکەکەی بەهیچ جۆرێک لاناچێ! لەناکاو دەنگی دەرگا ئەو بێدەنگەیە ترسناکەی شکاند بەڵام ئەو تەنانەت سەریشی بەرز نەکردەوە تەنیا بە همنی وتی "وەرە" ئەو کەسە هاتە ژوورەوە لەگەڵ چەند فایلێک کە کەس نازانێ چی تیایە

+هێنات؟
بێ ئەوەی سەری بەرز کاتەوە

ـ بەڵێ گەورەم ئەوە فایلەکانە کەداوات کردبوو
وتی و لەسەر مێزەکەی دانا

+ئمم ئەی ئەو هەواڵەی چاوەڕێی بووم ؟
هێشتا سەری لانەیاوە و سەیری ئەوەی بەردەمی نەکردووە

ــ هەموو شتێ وەک ئەوەیە کەئەتەوێ ئێستا ئێمە گەشتوینەتە پلەی 4 م ئەوەش زۆر باشە چونکا ئێمە تازەین وە ئەوە ناوبانگێکی باش ئەبێت بۆئێمە کە لەماوەی تەنیا دوو مانگ لە ئاستی 10 وە بگەین بە 4 خەڵکەکە هەمووی سەر سووڕماو و ترساوە کۆریا هەمووی بۆتە باسی ئەو سەرکەوتنەت گەورەم

بەهێمنی ڕونی کردەوە

خەندەکەی فراوان تر بوو وەترسناکتریش سەری بڵند کرد لەکۆتاییا و وتی

+ئەوە زۆر باشە!  پێویستە زیاتر سەرقاڵیان کەم کاتێ ئەگەینە پلەی 1~

ــ بێگومان گەورەم ئەتوانین بگەینە پلەی 1
بە هێمنی وتی

+ ئهمم ئەتوانی بڕۆی ئێستا

ــ بێگومان
وتی و ڕۆشتە دەروە 

دووبارە بێدەنگیە زۆرەکە باڵی بەسەر ئەوژوورەیا گرتەوە لەکۆتاییا هەڵسا لەسەر ئەو کورسیەی کە بۆماوەی 4 کاتژمێرە لەسەری دانیشتوە ، چاکەتەکەی لەبەر کردوو سوچی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگرت و چوە دەرەوەی ژوورەکە و دەرگاکەی کلیل یاو بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە بەڵام لەڕێگا چاوی چوە سەر دەرگایەکی تر زۆر باش ئەزانێ خاوەنی ئەو ژوورەکێیە و ئێستا خەریکی چیە بێ لەدەرگا دان چوە ژوورەوە و ئەوەی بەردەمیشی بێ ئەوەی سێر کا وتی

ـــ وابزانم تۆ فێر نابی لەدەرگا بەی
بەئاسایی وتی کاتێ هێشتا خەریکی فایلەکان بوو

+ نەخێر فێر نابم ، بەڵام بۆستە چۆن زانیت منم؟
وتی و دانیشت لەسەر کورسیەکەی بەردەمی

ــ چونکا تەنیا تۆ لەم کۆمپانیا گەورەیەیا ڕەوشتت واجوانە!

بێگومان ئەوەی بەرام بەری زۆر باش لەوە تێگەشت ئەو قسەیە مانای چیە

+سوپاسی ستایشەکەت ئەکەم بەڵام خۆشت ئەزانی کە  لەتۆوە بۆم ماوەتەوە
بەخەندەیەکی لار وتی

"♡𝑆𝑒𝑐𝑟𝑎𝑒𝑡 𝑏𝑜𝑥♡".....Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ