𝑃𝑎𝑟𝑡 ⁸

46 6 0
                                    




~➳♡ϟ~

30/11/2021

ئێستا ڕێک چوار ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە و برینەکەی سویانگ وشایانگیش بەرەو باشتر بوون ئەڕوا وکۆمپانیاکەی کیمیش بەتەواوی وێران ببوو بۆیە دەستیان کردوە بەنۆژەن کردنەوەی هەرچەندە زەرەرێکی یەکجار زۆریان کردووە کیم نەوەستاوە لە بەدواگەڕان بۆئەوکەسەی وایکردوە. سەبارت بە شایانگ ناوەستێ لەکار کردن تەنیا ناچێتە کۆمپانیا ئەگینا هەموو کارەکانی لە ماڵەوە ئەکا ئەوەی بۆی بکرێ سویانگیش بەهەمان شێوە بەڵام وەک ئەونا چونکا کاری ئەو زیاتر ڕووبەڕوە بۆیە تەنیا کارە سوکەکان ئەکا
جیمین ناوەستێ لەگرنگی دان بەشایانگ و یۆنگیش ناوەستێ لە ئیهانە کردنیان کە لەکیم دوورکەونەوە
ئێستا بەیەکەوە لەژوورەوە دانیشتون و خەریکی مۆبەکانیانن

سویانگ: کەی ئەتوانم بچمەوە ماڵەوە؟

شایانگ: کەچاک بووی
هێشتا سێری مۆبەکەی ئەکر
د
سویانگ: بەڵام من باشم
شایانگ: یەکێ نەزانێ من خراپم منیش خەریکە جەڵتە لێم با ئەوەنە پاڵ کەوتوم

جیمین: چیە خاتون ناڕەزایی دەر ئەبڕی؟
وتی کاتێ هاتەژوورەوە و برۆیەکی لێ بەرزکردەوە

شایانگ: دەی جیمین من باشم ئەوەتا سێرم کە بابچمە کۆمپانیا همم؟

جیمین: نەخێر ناچی لێرە ناجوڵێی

شایانگ: ئەرێ دەی پلیسس تکایە

خۆی کیوت کردبوو تا جیمین ڕازی کا بەڵام وادیارە هەوڵەکەی بێسودبوو

جیمین: نیە شتی وا خۆت قشت مەکە ناهێڵم

شایانگ: بێتام

بەبێزاریوتی

جیمین: چوزانیی بێتامم؟

شایانگ: خوایە تۆبە ئالا لەبەرچاوم ئیزعاج
وتی و چاوی سوڕاند

سویانگ: ههههههه

جیمین و شایانگ: بەچی پێئەکەنی؟

سویانگ: بە هیچ

شایانگ: پێمەکەنە کچێ لێو ئەیەم.

سویانگ: مردم
هەر بەردەوام بوو لەپێکەنین پێیان

شایانگ: ئەوە لەگەڵ تۆم نیە پێمەکەنە کچێ

وتی و بەبالیفەکەی لێیدا و سویانگیس بەزۆر پێکەنیۆەکەی کۆنتڕۆڵ کردبوو

سویانگ: تەواو تەواو

شایانگ: ئاوا

جیمین: دەی وەرن خواردن ئامادەیە
بە هێمنی وتی

شایانگ: کێ ئامادەی کردوە؟

جیمین هەناسەیەکی هەڵ کێشاو وتی

جیمین: من ئامادەم کردوە

شایانگ: ئەی کاکەم ؟

جیمین: ئەو هەڵسا بەڵام نەی کرد بۆیە من کردم دەی وەرن

وتی و چوە دەرەوە

شایانگ: گەمژە

بەگرژی وتی

سویانگ: هیچ نیە شایانگی ئەو تەنیا تۆزێک لێت توڕەیە

وتی و دەستی بەپشتی داهێنا

شایانگ: ئەوە چ توڕەییەکە سویا؟ تەنانەت ئاویشم بەدەستی خۆی پێنادا هەر کاتێک قسەبکا بەساردی ئەیکا

بە نائومێدی و توڕەیی وتی سویانگ هەناسەیەکی هەڵمژی و وتی

سویانگ: خەمت نەبێ چاک ئەبێ ئەو دڵی نایە لەتۆ توڕەبێ ماوەیەکی تر چاک ئەبێ

شایانگ: 4 ساڵە ئەو قسەیە ئەکەیتەوە سویا ! بەڵام هەر وەک خۆیەتی

سویانگ: بێگومان بە شتێک هەیە ئەگینا ئەو تۆی زۆر خۆشەوێ و لێت توڕەنابێ

شایانگ: وەک و چی؟

سویانگ: نازانم
شانی هەڵتەکان.

شایانگ: ئۆف

سویانگ: بەڵێن بێ وەکو خۆی لێیەتەوە باشە؟

شایانگ: ئاخر بەڵێنت دا!؟

سویانگ پێکەنینێکی سوکی کرد و وتی

سویانگ: بەڵێن بێ شایا

شایانگ توند لەباوەشی گرت

شایانگ: سپاس کەهەی

سویانگ: منیش سپاست ئەگەم کە هەی

دواتر بەیەکەوە چونە خوارەوە  وبەیانی باشیان کرد و دەستیان کرد بەنان خواردن

سویانگ لە ژوورەکەی شایانگ هاتە دەرەوە و جانتا کەشی لابوو

شایانگ: بۆکوێ؟

سویانگ: ئەچمەوە ماڵەوە

شایانگ: دە مەڕۆ تۆش بەو ماڵەوە گرتوتە دەڵێی شەکرۆکەی لێیە

سویانگ: ههه بەڵکو لێیەتی

جیمین: باشە بەتەنیا چی ئەکەی لەو ماڵە گەورەو گرانە؟

سویانگ: ئەچم ڕێک ئەخەوم😴👌🏿😂

شایانگ: گەمژە ئێ لێرە بخەوە

سویانگ: هههه نانا ئەچمەوە ئەوێ  هەم ئێستا باخچەکەی دواوە وشک بووە ئەوەنەی منی لێنەبووم

شایانگ: باخچەکەی دواوە جۆنکوک ئاگای لێئەبوو

سویانگ: کێشەنیە خۆم ئەچم

یۆنگی: کەواتە زوو بڕۆ و لە کۆڵمان بەوە

وتی و چاوی سوڕاند

شایانگ: کاکە!

یۆنگی: چیە؟

سویانگ: دەی بایی.

وتی و چوە دەرەوە و بەرەو ماڵەکەی بەڕێکەوت کەتەنها چەند مەترێک دوورە

جۆنکوک: بەیانی باش گەورەم

سویانگ: بەیانی چی گەمژە نیوەڕۆیە ئینجا هی تۆش باش

جۆنکوک:ههه ڕاستەکەی

سویانگ: دەی بڕۆین

جۆنکوک: بەسەر چاو

چونە ماڵەوە و سویانگ جلەکانی هەڵگرتەوە و تۆزێک ماڵەکەی خاوێن کردەوە و چوە باخچەکەی دواوە و تۆێک بەوێوە خەریک بوو دواتر چوە هۆڵەکەو لە سەر قەنەفەی هۆڵەکە پاڵکەوت


ـــــــــــــ ~♡➳ ــــــــــــ





بەهیوای بەدڵبوون🤍✨


"♡𝑆𝑒𝑐𝑟𝑎𝑒𝑡 𝑏𝑜𝑥♡".....Where stories live. Discover now