𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 15 » لەناو خوێندا

1.2K 198 64
                                    

REN"

ئەوم بینی کە زۆر خراپ دیار بوو
دوبارە وەک و ئەو شەوەی کە گەڕاینەوە ماڵەوە
لە ڤیستیڤاڵەکە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا

بەخراپی دەستی خستبوە سەر سەری
بەخێرای ڕام کردە لای توڕە و سەیر دیار بوو

"ڕێن تکایە بڕۆ تکات لێدەکەم"
دوبارەی دەکردەوە وەک و ئەوەی
بپاڕێتەوە جێی بهێڵم

چی ڕوودەدات چۆن دەتوانم جێی بهێڵم کە
بەو شێوەیە بێت ؟ ئەی ئەگەر شتێکی
خراپی بەسەر بێت ؟

دەستم خستە ژێر چەناگەی کاتێک سەری خستبوە
خوارەوە و دەستی لەسەر سەری دانابوو
وەک و ئەوەی ئازارێکی زۆری هەبێت

سەریم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ڕوخساری ببینم
دووبارە !؟ دووبارە نا !

دووبارە چاوەکانی ڕەنگی سوور ببون
سورێکی تۆخی درەوشاوەی ترسناک !

ویستم هەنگاوێک بڕۆمە دواوە بەڵام بەهۆی
پەشۆکاویمەوە کەوتم و لەسەر
زەویەکە بە دانیشتوی مامەوە
دەستەکانم توند کرد لەسەر زەویەکە بۆ هەستان
بەڵام نەمویست هێشتا ئەو جێبهێڵم

"تکایە تۆ باشیت ؟ چیت بەسەر دێت ؟"
بە لەرزەوە و دەنگە ترساوەکەمەوە وتم

"دوور کەوەەە بەنەفرەت بیی دوورکەوە
وتم نزیکم مەکەوە وتم لەو دۆزەخە مەیە دەرەوە "
هاواری کرد و بەتوندی پاڵی نام

کەوتم و خراپتر ترسام بۆچی وادەکات
ئەو هاواری دەکرد و ئازاری زیاتر بوو
وەک و ئەوەی شتێکی بەسەر بێت و بارودۆخی
خراپتر ببێت هەرگیز بەخەیاڵمدا نەدەهات ئەو
وشەیەکی خراپم لەگەڵدا بەکار بهێنێت

"پێم وتی لەژورەکەت نەیەیتە دەرەوە ڕێن"
توڕە بونەکەی گۆڕاو بەو چاوە سورانەوە
بەتیژی سەیری دەکردم

دەستی لەسەر سەری هێنایە خوارەوە
بەهێمنی هەستایەوە لەبەردەم سەیرکردنەکانیدا
جەستەم دەلەرزی لەترسان هەناسەم هێواش و سارد
دەبۆوە دڵم خێراتر لێی دەدا

نەخێر تکایە نەخێر هەرگیز نابێت ئەوە
تۆبیت ؟! هەرگیز ئەوە ڕاست نیە
ئەو هەستایەوە و سەرنجی خوارەوەی دەدا و
وەک و ئەوەی ئامادەبێت بۆ شتێک

چاوەکانم فراوان بوون کاتێک بینیم نینۆکەکانی
تیژتر و گەورەتر دەبن جەستەی گەورەتر دەبوو
وەک و ئەوەی ئێسکەکانی لەناوەوە بجوڵێن گەورەتر
ببن ماسولکەکانی گەورەتر دەبوو

قاچەکانی دەگۆڕان موو لەجسەتەی
دەردەهات تابێت دەگۆڕاو گەورەتر دەبوو
تاوەک و لەناو ئەو گوڕانەدا دەستی خستە
سەر سەری

چی ڕوودەدات ؟! هیچ شتێک بە مێشکمدا
نایەت کەواتە ئەمەبوو ؟ ئەمەبوو کە دەتشاردەوە
هەرگیز ناتوانم باوەڕ بەکەم
ترسەکەم گۆڕا بۆ شۆکێک، شۆکێک کە
ناتوانی باوەڕ بەچاوەکانت بکەیت !
شۆکێک کەوات لێدەکات گومان لە ڕاستیەکان
بکەیت

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now