REN"
ئەو بەخێرای دوای ئەو قسەیەی ڕۆشتە دەرەوە
هەستم بە بێهێزی قاچەکانم دەکرد کە نەیان
دەتوانی بموەستێنن، چاوەکانم کە دەستیان کرد
بە کەوتنی فرمێسکەکانم"ئاهے گیانەکەم چی ڕویدا، من بەوێدا ڕۆشتم
گوێم لە دەنگی شکانی هەندێک شت بوو وە بینیم
جونککوک بە توڕەی و خێرایەوە هاتە دەرەوە "
خاتوو لۆرین بە شڵەژاوی هاتە لام"ئۆهے سەیرم بکە ؟! ئادەی سەرنجی ڕوخسارم بدە تۆ باشیت"
دەستی خستە سەر ڕوخسارم بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوەدوای بیستنی ئەوە خراپتر دەستم بە گریان کرد و
لەسەر ئەژنۆکانم کەوتم"ئاهے خوایە ئێوە بۆچی بەو شێوەیە دەکەن،
مەگری ئازیزەکەم هەموو شتێک باشدەبێت "
باوەشی لێدام و هاتە ئاستی من"بـ بـ بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات ؟! مـ من چیم لەو کردوە دوای ئەو هەموو کارەی ئەنجامی دا هێشتا ئازارم دەدات مـ من~~"
قسەکانم لەناو هەنسک و فرمێسکەکانم مایەوە"تەواو تەواو مەگری گیانەکەم، من تەمێیەکی ئەو دەکەم ئەو چیتر مافی نیە بەو شێوەیە هاوارت بەسەردا بکات"
بە مهرەبانی وتی و دەستی بە ڕوخسارمدا هێنا بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکانم
......
jimin"
کاتژمێر 10:32ی شەو بوو
دووبارە کۆشکەکە بێدەنگ و تاریک
وە کەشێکی زۆر ساردنەفرەت، دەمویست بخۆمەوە
بەڵام بەتەنها خواردنەوە چێژی نیە با ئەو
نەفرەتیانە بدۆزمەوەهەنگاوم نا بەرەو کتێبخانەکە تا نزیکتر دەبومەوە
گوێم لە دەنگی تایهیۆنگ و جونککوک دەبوو
دەرگاکەم کردەوە و خەریکی کارکردن بوون"ئۆوهے بەخێر بێیت"
تایهیۆنگ وتی"سپاس ، چی دەکەن ؟! چی دەڵێن بخۆینەوە"
داوام کرد"دەتوانی بەتەنها بخۆیتەوە"
جونککوک وتی"دەی گەمژە کاتت ماوە بۆ گۆڕان با
پێکەوە کەمێک بخۆینەوە"
بە گاڵتە کردنەوە وتم"لەوێ هەندێک خواردنەوەی لێیە"
تایهیۆنگ ئاماژەی کرد"ئۆوو جۆری دڵخوازم"
دەستم بۆ یەکێکیان برد
YOU ARE READING
کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓
Fantasyهەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پڕ دڕکی هەیە! زاڵ بوون بەسەر ترسدا ئەستەم نیە، دڕندەکەی ناخت دەربهێنە دەزانم تەنهای بەڵام من متمانەم پێتە! من لەگەڵتم ئەگەر دووریش بووم! ڕێن...