PART [ 1 ]

223 67 1K
                                    


VOT AND KOMMENT

Vot:50

Komment:1.k

______________________________________

"خەریکی چیت فێلیندا؟"ئاریس بە بێزاری چرپاندی کاتێک لەسەر کورسەکە دانیشت

"خەریکی کۆکردنەوەی ڕۆژنامەکانم ئاریس"فێلیندا بە شیرینی وتی و ڕویکردە ئاریس

"پێتوایە ئەو ڕۆژنامانا ژیانی تۆ دەگۆڕن؟"ئاریس گوتی کاتێک گازێکی لە سمیتەکەی دا و خواردی

"ئاریس من بێهیوانیم ئەگەر ئێستاش نەبێ بەڵام داهاتوویەکی زۆر باش چاوەڕێی منە"فێلیندا بە بزیەکەی متمانەوە گوتی و ڕۆشتە لای ئاریس و دەستی کرد بە خواردنی سمیتەکەی

"فێلیندا دەزانم تۆ هیوات هەیە بەڵام بە ڕۆژنامە کوکردنەوە نابێ پێویستە پشت بە کەسێک ببەستی تا سەرکەوتووبیت"ئاریس گوتی کاتێک سەیری چاوە شینەکانی فێلیندای کرد

"نەخێر ئەوە هەڵەیە نابێت پشت بە کەس ببەستی تۆ دەبێت خۆت بەهێزبیت نەک لەسەر هێزی کەسێک بوەستی ئاریس"فێلیندا گوتی و دەستی ئاریسی گرت

"بەڵام من دەمەوێت بە بێ ئەوەی ماندووبم ببم بە خاوەنی هەموو شتێک بۆ نموونە ببم بە خاتوونی کۆشکەکان دەزانی هەستێکی چۆنە فەرمان بەسەر کەسەکان بکەیت نەک فەرمانت بەسەردابکەن"ئاریس گوتی کاتێک خۆی لە واقعدا دەرهێنابوو ئەو خەیاڵی دەبینی

"ئاریس هەڵەیت ئەوکەسانەی فەرماندەکەن دڵنیابە پێشتر فەرمانیان بەسەرکراوە هەموو مڕۆڤێک فەرمانی بەسەردا دەکرێت ئەوە شەرم نییە یان بەهێزی نییە فەرمان بەسەر کەسێکدا بکەیت وە بیرت بێت هەموو کەسێک تا کۆتای ژیانی ناخۆشی نییە"فێلیندا گوتی و هەستایەوە دووبارە دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ڕۆژنامەکان و هەمووی خستە ناو جانتاکەی

"تۆ تەنها وا بیربکەوە فێلیندا بەڵام دەبینی من دەگەم بە چی ئەوکاتە هیچ بەزەیەکم پێتدا نایەت کاتێک دێیت ڕۆژنامەم پێ دەفرۆشیت"ئاریس هەردوو دەستی خستە ناو یەک و زەردەخەنەیەکی دڵخۆشی کرد فێلیندا بە بزەوە سەری بە ڕاست و چەپدا جوڵاند و لە ماڵەکە ڕۆشتە دەرەوە بۆ کارەکەی

{فــێــلــیــنــدا}

"بەتەواوی ئاریس دورکەوتۆتەوە لە واقع ئەو تەنها بیری لای خەیاڵەکانیەتی"فێلیندا بە خەمەوە لەبەر خۆیەوە گوتی کاتێک بەرەو ئەو دوکانە دەڕۆشت کەوا پێویستبوو ڕۆژنامەکانی بۆ ببات

"بەیانی باش بەڕێز جەی ئەمە تەواوی ڕۆژنامەکانە هیوادارم هیچ کەم و کورتیەکی نەبێت"فێلیندا بە بزەیەکی شیرینەوە گوتی کاتێک ڕۆژنامەکانی لەسەر مێزەکا دانا

༆گـــــۆڕاو༆Where stories live. Discover now