PART [ 2 ]

119 54 590
                                    


VOT AND KOMMENT

Vot:50

Komment:1.k

______________________________________


"فێلیندا دەی وەرە نانی بەیانی بخۆ"ئاریس بە دەنگی بەرز بانگی کردم بۆیە بەخێرای کۆتاجار سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە و تاڵێک لە قژەکەم لادا لەسەر چاوەکانم

"وا دێم ئاریس تۆ دەست پێبکە"بە هەمان تۆنی ئەو قسەم کرد و جانتاکەی ئاریسم برد هەرچۆنێک بێت جانتاکەی ئەو مۆدێلترە لە جانتاکەی من نامەوێت جانتا دڕاوەکەم بەکاربێنم بۆ یەکەم ڕۆژی کارە تازەکەم

"زۆر جوانیت فێلیندا بەڵام بوەستە لە شتێکت کەمە"ئاریس بە بزەوە گوتی و ڕۆشتە ژورەی نوستنەکە

"پێموابێت لە هیچم کەم نییە ئاریس من دەڕۆم بۆ کار نەک ژوان ئازیزم"سەرەتا بە شپرزەیەوە گوتم دواتر خۆمم دڵنیاکردەوە کەوا دەڕۆم بۆ کارێک..!!

"تەنها پێویستە کەمێک لێوەکانت سەرنجڕاکێش بێت"ئاریس گوتی کاتێک سوراوێکی هێنا و ویستی لە لێوەکانمی بدات بەڵام من ڕێگریم کرد

"ئەوە زیادەڕۆیە من دەڕۆم بۆ کار ئاریس پێویست بەوە ناکا"دەمەوێت هەرچی زووە لە دەستی ئاریس ڕزگارم بێت

"فێلیندا بەو پێیەی من لە تۆ گەورەترم پێویستە تۆ بە گوێی من بکەیت و ناڕەزای دەرنەبڕیت بۆیە ڕێگر مەبە باشە"ئاریس بە توڕەیەوە گوتی بەتەواوی ناتوانم هیچ بڵێم کاتێک ئەو توڕەیە چونکە زۆر ترسناکە لەکاتی توڕەیدا بۆیە ناچاربووم بە گوێڕایەڵی بوەستم

"سەیربکە ئێستا زۆر جوانتری زیاتر گەشاوەی"ئاریس بە بزەوە گوتی منیش بە مۆنی سەیرم کرد

"بەڕاستی دواکەوتم بۆیە دەبێت بڕۆم"بە خێرای سەیری کاتژێرەکەم کرد و دواتر بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم بەڵام ئاریس وەستاندمی

"ئەی نانی بەیانیەکەت چی؟"ئاریس بە خەمەوە گوتی

"برسم نییە ئەگەر هەستم بە برسێتی کرد شتێک دەخۆم لە ڕێگادا"بە تۆنێکی بەرز گوتم و دەرگاکەم داخست و بەڕێکەوتم بۆ ئەو ناونیشانەی بەڕێز جەی پێمی دا

زۆر دورە نییە لێرەوە دەڵنیام دوای نیوو کاتژمێری تر دەگەم ئێرە شارۆچکەیەکی بچووکە لە فەڕەنسا چەندەها خانوی بچوکی جوانی لێیە وە ئێرە کێڵگەی زۆری لێیە بۆ ئاژەڵ وە باخچەی  میوە کەوا دیارترینە

گەشتم بە ناونیشانەکە سەیرێکی باخچەکەم  کرد بەڕاستی زۆر گەروەیە ناوی باخچەکە زۆر جوانە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 11 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

༆گـــــۆڕاو༆Where stories live. Discover now