𝑃𝑎𝑟𝑡(10)

498 70 57
                                    

های..🖤

جۆنگکووک:ئێ..لەڕاستیدا دەمەوێ پرسیاری شتێکت
لێبکەم ئێلارا
شڵەژانی پێوە دیاربوو

ئێلارا:بپرسە جۆنگکووک
بەئاسایی

جۆنگکووک:کەسێک هەیە خۆشت بوێ؟
بەئاسایی

ئێلارا:بەڵێ هەیە
چاوی لەسەری لادا

جۆنگکووک:ئۆھ..باشە
بەئاسایی

جۆنگکووک زۆر بێ هیوابوو لەئێلارا چونکە وایدەزانی
ئاشقی کەسێکیترە بەزوویی بڕیاریدا بێ ئەوەی
لەخۆی بپرسێ ئاخۆ ئەو کەسە کێیە
"من هەڵەبووم"
بەخەمباری و ساردی بە ڕووخسارییەوە دیاربوو
لەدڵی خۆی بڕیاریدا ئیتر لە ئێلارا دوور بکەوێتەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
pov(ellara)

جۆنگکووک زۆر بەئاسایی ڕەفتار دەکا و زۆر فەرمییە
وەک بڵێی ئەو کەسەی بەیانی نەبێ کە دیاری بۆ
هێنام ئەوە دڵتەنگم دەکا
کات درەنگ بوو ئێلارا ویستی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە
بەڵام تاکسی دەست نەدەکەوت

ئێلارا:ئاھ جۆنگکووک تۆش نەڕۆشتووی
بەزەردەخەنەوە

جۆنگکووک:بەڵێ تاکسیت دەست ناکەوێ؟
بەئاسایی

ئێلارا:بەڵێ کات درەنگە بۆیە
بەدڵخۆشییەوە

جۆنگکووک:خولەکێک...هان وەرە بۆ ئێرە و ئێلارا
بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەی
کاتێک تێلەکەی بەدەستەوەبوو
ئێلارا ڕووخساری گۆڕا بۆ کەسێکی جدی و خەمبار

ئێلارا:پێویست ناکا خۆم دەتوانم بڕۆم
بەساردی وتی و ڕۆشت

جۆنگکووک زانی کەوا خەمباربوو بەڵام نەیدەزانی
هۆکارەکەی چیه هەوڵی نەدا لێی نزیک بێتەوە
تاوەکو چیتر ئاڵوودەی نەبێ

"بەڵام ناتوانم ئاوا جێی بێڵم"
بەخۆی دەوت کاتێک بینی ئێلارا بەتەنها بەسەرشەقام
دەڕوا تا بگەڕێتەوە ماڵەکەی

جۆنگکووک لەدوای ڕۆشت هەر بەپێ بەڵام بینی کەوا
ئێلارا ئاراستەی گۆڕی و نەڕۆشتە ماڵەکەی بۆیه
بەپەرۆش بوو"ئێلارا بۆکوێ دەڕۆیت"
لەبەرخۆیەوە دەی وت
تاوەکوو ئێلارا ڕۆشتە نێو پارکێک و بەتەنها دانیشت

جۆنگکووک ویستی بچێتە لای بەڵام بینی
ئێلارا سەری بەرزکردەوە بۆ ئاسمان و سەیری مانگی
دەکرد بەهۆی ڕووناکی مانگەوە بینی کەوا
"ئێلارا بۆچی دەگری؟"
بەشۆکەوە دەی وت کاتێک بینی فرمێسک بەچاویا
هاتۆتە خوارەوە جۆنگکووک نزیکی ئێلارا بووەوە
"ئێلارا"

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now