𝑃𝑎𝑟𝑡(22)

393 59 17
                                    

های..🖤

ئێلارا:ئێستا بۆت دەردەکەوێ کەوا زۆر زیادەڕۆیت
کردووە کەروێشک
چاوێکی لێداگرت و پێدەکەنی

دکتۆر:خاتوون ئێلارا لەم ماوەیە هیچ زەبرێک بەر
سەرت کەوتووە؟
بەئاسایی

جۆنگکووک:بەڵێ ماوەیێک پێش ئێستا تووشی ڕوداوی هاتووچۆ بوو بۆیە زیان بەر مێشکی کەوت
ڕوونی کردەوە

ئێلارا:بەڵێ ڕاست دەکا
سەری جوڵاند

دکتۆر:ناتوانم بڵێم دڵخۆشکەرە یاخود..لەڕاستیدا تۆ
گرێ لە مێشکت هەیە بەڵام..
جۆنگکووک قسەکەی بڕی

جۆنگکووک:چیی مەبەستت چیە لەوەی گرێ لە مێشکی هەیە؟؟!
هەڵسایەوە سەرقاچەکانی و ئێلارا شۆک ببوو

دکتۆر:دانیشە کوڕم با باسی بکەم
هەوڵی ئارامکردنەوەی دا

دکتۆر:لەڕاستیدا ئەو ماوەیێکی درێژە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک بووە...
دوبارە جۆنگکووک قسەکەی بڕی

جۆنگکووک:ئەوە واتای چیە دکتۆر یانی..
دکتۆر ئاماژەی پێدا بێدەنگ بێ

دکتۆر:دەبێ دڵخۆشبیت چونکە تووشی ڕووداو بووە
و وایکرد بەزوویی ئاشکرابێت کەوا گرێ لەمێشکی
هەیە درەنگ نیە بۆ چارەسەر وەرگرتن بە
ئەگەری%70 ڕزگاری دەبێ لەم نەخۆشییە دڵنیابن
ڕوونی کردەوە

ئێلارا:ئەی..%30یەکەی تر..واتا ئەگەری مردنیشم
هەیە؟
بەترس و دڵتەنگییەوە

جۆنگکووک:وامەڵێ ئێلارا تۆ باش دەبیت باوەڕم پێبکە باشە؟
کاتێک دەستەکانی گرت

دکتۆر:ئەوەی پێویستە تەنها دەبێ دڵخۆشبیت و خەم
لەهیچ شتێک نەخۆیت وە هەروەها ماندووبوون
بەهەموو شێوەیێک قەدەغەیە
بەئاگادارییەوە

جۆنگکووک:تکایە ئەو چاکدەبێتەوە ڕاستە؟!
بەدەنگێکی لەرزیوەوە وتی

ئێلارا هەڵسا و چیتر بەرگەی نەگرت لە ژووری دکتۆرەکە
ڕۆشتە دەرەوە جۆنگکووک هەوڵی دا بەدوای بڕوا

دکتۆر:جۆنگکووک چاوەڕێ بکە
بەهێمنی وتی

دکتۆر:پێویستە تا هەفتەیێکی تر نەشتەرگەری بکات و چارەسەر وەربگرێ
بەئاگادارییەوە وتی

جۆنگکووک:بێگومان زۆر سوپاست دەکەم هیوام بەتۆیە مامە
کاتێک وتی و دکتۆرەکە دەستی لەسەر شانی دانا

𝐈𝐭'𝐬 𝐧𝐨𝐭 𝐢𝐦𝐩𝐨𝐬𝐬𝐢𝐛𝐥𝐞..ᥫᩣWhere stories live. Discover now