Chapter 3

290 37 1
                                    

پاش ھەفتەکە وتی با برۆینە ماڵ دایکت رۆشتینە ماڵ دایکم و براکەم ئەوەنەی بیر کردبووم کە لە باوەشی جیای نەکردمەوە کە ھاتینە دەرەوە یەکێک لە گڵۆپەکانی ماڵمان سوتابوو ئەحمەد چونکە ئەندازیاری کارەبا بوو لەو شتانە شارەزا بوو وتی با سەیری بکەم سەیری کرد و وتی وایەر و تەلمان ئەوێ دایکم وتی نیمانە وەڵا براکەم رۆشت تا بیھێنێ بەس ھاتەوە وتی نەبووە بەخوا دوکان دایکم وتی دەی وازی لێبێنە ئەحمەد گیان وتی لە ماڵی دراوسێکان نیە؟ دایکم وتی با بەرێوەڵا لە ماڵ ****** ھەیە سازە گیان ئەرۆیت بیھێنی؟ وتم باشە دایە رۆشتم بۆ ماڵی محەمەد و ئەویش ھەر لە ماڵ بوو وەک ھەموو کات باوکی نەسیحەتی ئەکرد لەگەڵ دوو برای ئەویش ئەوت گوێزی بۆ ئەژمێریت جگەرەی لە دەست بوو بە بێ ئەوەی بمەوێت گوێ بگرم گوێیەکانم گوێیان لە ھەموو شت
باوکی وتی/ محەمەد کاکە وا نابێت کورەکەم سەیرکە سازان نەما تەواو! وازی لێبێنە شووی کرد خۆ ناچیت بە زۆر بیھێنیتە ماڵەوە!
برایەکی وتی/ وا مەکە ئیتر خوا لە چارەنووسی تۆی نەنوسیوە
من لە دەرگام داو ھاتمە ژوورەوەو ھەمووان قسەیان لێ برا محەمەد کە منی بینی خێرا جگەرەکەی فرە یا
وتم/ ئێ سڵاو، بۆ وایەر و تەلی کارەبا ھاتووم ھەتانە؟
باوکی وتی/ ھەمانە بزانە بورھان
بورھان وتی/ باوکە خۆ من لەم ماڵە ناژیم محەمەد تۆ ھەستە
بەڵام محەمەد جگە لە قسە کردنی من و چاوی من ھیچی تری نەبینی!
محەمەد ھەستاو رۆشت وایەر و شتەکەی ھێنا ئەوان چونکە کارگەو مەعمەلیان ھەبوو ئەو شتانەیان ھەبوو ماشاءللە لە خۆشیان و ماڵ و ئۆتۆمبیل و جلوبەرگیان چەند باش بوون و چەند دەسترۆشتوو بون، محەمەد ھات و وایەر و شتەکەی بۆ راگرتم و بە دەستی چەپ لێم وەرگرت بەس کە ئەڵقەکەی دەستمی بینی خێرا شتەکانی خستە سەر ئەرزەکەو بە بێ ئەوەی خۆم تێکبدەم ھەڵمگرتەوەو دەستە چەپم شاردەوە تا ئازار نەکێشێ بەڵام ھەر بینیبووی! وتم زۆر سوپاس ئەزێتم دان گەرامەوە و ئەحمەد گڵۆپەکانی چاک کرد و کە ھاتینە دەرەوە جەوێکی پایزە بوو خەریک بوو ساردی ئەکرد ئەحمەد توند دەستی گرتم و ویستم دەستی بەربەم بەس نەیھێشت و وتی/ ئەرێ بۆ ئەوەنە ئینکاری ھەفتەیەکە ھاوسەرگیریمان کردوەو لەو شەرەوە ناھێڵی سەیریش بکەم ویستم قسە بکەم و بینی محەمەد سەیر ئەکات و دیار بوو گوێی لە قسەکان بوبو! رەنگە بەو قسانە زانیبێتی ھیچ نەبوە لە نێوانمان چونکە بزەیەکی کرد دلی خۆش بوو ھیچم نەوت و توند لە باوەشی کردم ماڵمان نزیک بوو بەڵام نەمانزانی ئۆتۆمبیلمان ھێنابا ئیتر گەراینەوە و خێرا رۆشتم جلی گەرمم لەبەر کرد و جلم بۆ ئەحمەدیش ھێنا
وتم/ لەبەری بکە با سەرماو نەبێت
ئەحمەد وتی/ ژنەکەم خەمیشم ئەخوات
جلەکانی لەبەر کرد ، ماوەی ٤ مانگ و حەڤدە رۆژ نەمھشێت وەک دوو ھاوسەر بین واتە لێم نزیک بێتەوە! ھەر جارەو بەھانەیەکم ئەھێنایەوە بەس ئەو زۆر مورتاح بوو سەرەرای ئەوە! رۆژێک دانیشتبووم سەیری موبایلم ئەکرد ئەحمەد وتی ئەرێ بۆچی نارۆیتە دەرمانخانە ئەمرۆ؟ برۆین بۆ ماڵ دایکت؟ یان برۆینە خوارەوە؟
وتم نارۆم، وتی وا مانگێک و نیو ئەبێت سەرت لە دایکت و ئەوان نەداوە ھیچ بووە؟  موبایلەکەم دانا چونکە کە قسەمان ئەکرد نەمەھێشت موبایلم پێ بێت چونکە لەگەڵ یەک قسەمان ئەکرد وتم ئەحمەد نامەوێت یانی کەمێک نا ئاسوودەم وەک جاران نەماوە ئێستە ھەموو رۆژ برۆمە ئەوێ و بەھانەم دۆزیەوە بەڵام بێ ئاگا بوو لەوەی من لەبەر محەمەد نارۆمەوە تا ژیان لە خۆم و ئەویش تاڵ نەکەم!
ئەحمەد وتی ژنە تاقانەکەم و لە دەرگا دراو رۆشتم کردمەوە زەینەب بوو
ئەحمەد ھات وتی زەینەب فەرموو؟
لە رقی ئەوەی زەینەب کەمێک دورکەوێتەوە خۆم نزیک ئەحمەد کردەوەو وتم فەرموو زەینەب گیان ئێمەش دانیشتبووین وا نیە گیانەکەم؟ ئەحمەد بزەیەکی بۆ کردم و وتی/ بێگومان تاقانەکم! زەینەب لە توورەییا خەریک بوو بتەقێ وتی/ باسی چیتان ئەکرد؟ وتم ئاوا باسی ماڵ دایکم و بەخێو کردنی منداڵمان ئەکرد
وتی ھا یانی منداڵتان ئەبێت
ماچی روومەتی ئەحمەدم کرد و وتم انشاءللە گەر خوا بیەوێت ئەحمەد دڵی خۆش بوو زەینەب وتی/ دە برۆن منیش ئەرۆمە خوارەوە لە ئەوێ چاوەرێتانم خاڵۆژنم وتی با بێنە خوارەوە نان بخۆن
وتم باشە گیانەکەم
خۆمان گۆری و لە رقی زەینەب تا دوور کەوێتەوە لە ئەحمەد قژم بەریاوەو سوراوێکی کاڵم کرد و رۆشتینە خوارەوە
ھەموان وتیان/ چییە سازە خان ھێندە جوانی؟
خەسووم وتی/ بوکەکەم ھەر خۆی جوانە
لە کاتی نان خواردن زەینەب ویستی لە تەنیشت ئەحمەد دانیشێ وتم ئادەی بێزەحمەت زەینەب گیان تەنیشت ئەحمەد جێگای منە! من لای مێردەکەم دانیشم! ئەولای ئەحمەدیش برایەکی زەینەب بوو!  دانیشتین و نانمان خوارد من خەریکی قاپەکان بووم ئەمشۆرد و زەینەبیش وشکی ئەکردەوە
زەینەب وتی/ نێوانتان زۆر خۆشە!
وتم ئەرێوەڵا لە خوا بەزیابێت، زەینەب وتی سەیرکە کچێ خۆو مەکە بە شەیتان پێو ناکرێ لەگەڵ منا، بە شەیتانیەوە سەیرم کرد و وتم/ گوڵەکەم! تۆ خۆو خەریک مەکە! با نەکەم بەو قژەتا!! زۆر بە تورەی کردم بە قژیاو زەینەب ھاواری کرد و ھەمووان ھاتن و بە زۆر جیایان کردمەوە و وتم/ کچێ سوێند بەخوا ھەر ئەتکووژم!
ئەحمەد منی بردە دەرەوەو وتی/ ئارامبە گیانەکەم چی بووە؟!
وتم ئەرێ کورە تۆ ھەست ناکەیت ئەو کچە خەریکە ئەوخاتە باوەشی؟!!! خەریک بو لەوێیا شەرم لەگەڵ ئەحمەدیش ئەکرد بەس ئەحمەد یەک وشەی نەوت، لە راستیا مەسەلەکە غیرە نەبوو، ئەوە بو چ ئافرەتێک حەزەکات ئافرەتێکی تر ھەوڵی لە ناو بردنی ژیانی بات؟ ئەحمەد قۆڵی گرتم و وتی/ تەواو ئارامبە گیانەکەم ئارامبە من بەس تۆمەوێت وەڵا
دایک و باوکی زەینەب و براکەی ھاتنە دەرەوەو دایکی وتی داوای لێبوردن لە کچەکەم بکە سازان
وتم بە چ مافێک؟!
دایکی وتی بە مافی ئەوەی کردووتە بە قژی کچەکەما
وتم با سەرەتا ئەو بێت داوای لێبوردن یەکەمجار لە ئەحمەد ئەو کات من بکات!
ھەمووان تاسان!
زەینەب وتی/ ھێ تۆ چیەڵێیت بەڵام خێرا قسەکەم بری و وتم/ چاو بریوەتە سەر مێردم! چەند جار ھاتی و وتت ئەحمەد ھی منە! ئەی لە کاتی دەسگیرانداری یەکەمجار ئەڵقەکەم و لە دەست نەکرد و نەتوت ئەبوو ئەم ئەڵقە ھی من بێت!!
ھەموویان تاسان!!
دایکی و خوشکێکی ئەحمەد ھاتنە لام و وتیان ھێمنبە
ئەحمەد  لە دواوە لە باوەشی کردم و وتی/ زەینەب من تۆ وەک خوشکم ئەبینم، بۆ خاتری خوا وازبێنە، تا ئەم کارە گەورە تر نەبووە! ئەزانن کە تورە بووم چیەکەم! من بەس سازەم خۆشەوێت!
زەینەب زۆر دڵی شکا بەس لەوان شکاوتر دایکی و باوکی بوون بە سەر شۆری رۆشتنەوە ماڵەوە!
کەوتمە سەر زەویەکە و وتم/ ببورن بەس نەمتوانی بەسەر خۆم زاڵبم!
دایکی وتی/ بەخوا ئەو کچە زۆر باش بو بۆوای لێھات نازانم!
زۆر ئەترسام شتێک بکات و لە ناوم ببات شەوەکەی ھەوڵم دا خۆم بگۆرم و بە ئەحمەد بڵێم بێتە لام بۆ یەکەمجار بەس کاتێک محەمەدم بیر کەوتەوە نەمتوانی و جلە خەوەکانم گۆری و من لە لایەکی سیسەمەکە خەوتم و ئەحمەدیش لە لایەکی تر

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now