Chapter 7

341 40 1
                                    

چەند رۆژێک تێپەری و بەیانیەک نزیک کاتژمێر ٨و نیو ئەبوو ئەبوو برۆمە نەخۆشخانە بۆ کاری بەرێوبەر تا لە بارەی کارەکانەوە قسەی لەگەڵ بکەم، محەمەدم بینی لە گەراجەکەیان ئۆتۆمبیلی ئەھێنایە دەرەوە ھاتە نزیک و جامەکەی دادایەوە و وتی/ بەیانی پر خێر بێت، بۆ شوێنێک دەرۆیت؟ بتگەیەنم؟ منیش فایلەکانم لە دەست بوو وتم/ بەیانی باش نا سوپاس خۆم حەز دەکەم بە پێ برۆم کەمێک دورکەومەوە گەر نا ئەمتوانی ئۆتۆمبیلەکەی خۆم بێنم یان ئەوەی باوکم، وتی باشە بە ھیوای کاتێکی باش پاش دوو خولەکێک رۆشت و ھەردوکمان نەوەستاین زۆر تا نەوەک کەسێک بمانبینێت یان نازانم خۆش نەبوو! رۆشتم کارەکانم کرد و دواتر گەرامەوە، ھەفتەیەک تێپەری و ئێوارەیەک لەسەر خوان بووین، باوکم وتی/ ئێ کچی من چی بوو؟ وتم بۆچی؟ وتی بۆ داخوازیەکە؟ دەستم ھێنا بەقژماو وتم ئەگونجێت گەر ئێوە رازی بن، باوکم وتی بەخوا ماڵێکی باشن ھەمووان ئەزانن! وتم وایە ئیتر نانیشم پێ نەخوراو خۆم سەرقاڵ کرد و باوکم  ھەوالی پێ دان بێنە پێشەوە بەڵام محەمەد لە خۆشیا خۆی نەگرت!
ھەتا ئیتر ئێوارەیەک ھاتنو  عەزیەکی مۆری تۆخم لەبەر بوو قسەیان ئەکرد و باسی شتەکانیان ئەکرد، براکەم وتی حەز ئەکەن با خۆشیان قسە بکەن پێکەوە لە دەرەوە ھەمووان پێیان باش بوو ھەستام و محەمەد وتی تۆ سەرەتا برۆ خانم گیان، ئەو رێزەی محمەد بۆ ئافرەت ھەیبوو منی وێران کردبوو رۆشتینە باخچەکەو نەمەزانی چ بابەتێک بکەمەوە تا محمد وتی سازان گیان ، کە وای وت تەزویەک بە لەشما ھات و بە ھێواشی وتم ھا، بەڵێ فەرموو ، وتی داوای چەند زێر دەکەیت بیکە، بە دڵنیایەوەش خانوی خۆمان ئەبێت، جگە لەوەش ھەرچی داوا بکەیت، بە ھێواشی وتم ئەوانە بۆ من گرنگ نین، پاش ئەوە رۆشتینەوە ژورەوەو محمد خۆی ئاڵوتنێکی زۆری دانا بەس پێمان کەم کردەوە تا لە کاتی رۆشتنەوە محەمەد داوای رەقەم و سۆشیاڵی لێمکرد و پێمدا، یەک دوو رۆژ دواتر لەگەڵ خۆی و خوشکێکی رۆشتین بۆ پشکنینی خوێن و شت،خوشکەکەی لە خۆی باشتر بوو زو تێکەڵ بوین، محەمەد ھەر ئەیووت/ ئازاری مەیەن، ھێواش خوێنەکەی لێ وەرگرن، سازان ئازار نیە؟ پەرستارەکە بە بزەوە وتی/ کاکە گیان خەم نەبێت ھیچی لێ نایەت تەنھا خوێنی لێ وەرەگرین لەدوای ئەوە خوشکەکەی محمەد وتی با برۆین سەیرێکی بازار بکەین و بە ھەر سێمانەوە رۆشتین سەیری جلی مارەبرینمان کرد و یان قەفتانە یان جلی کوردی بەڵام جلە کوردیەکان جوانتر بوو بۆیە ئەوەمان ھەڵبژارد و ئیتر محەمەد بە زۆر پارەکەی یاو منیش ھەر ئەمووت خۆم ئەیەم بەڵام وتی تۆ بۆ منی لەبەر ئەکەیت ئەبێت پارەکەی نەیەم؟! بە ھەر حاڵ رۆژی مارەیی ھات و من لە ساڵۆن خۆم چاککرد، جلی کوردی سەوزم لەبەر بوو محەمەد ھاتە ژوورەوە لە دەرگاکەو کە منی بینی دیار بو
بە زۆر خۆی گرتبوو چاوەکانی پر نەبێت، ھاتە پێشەوەو گوڵەکەی پێ دام و توند لە باوەشی گرتم و خۆم ھەستم بە خۆم کرد کەرەنگە ئێسکەکانم شکابن! پاشان جیا بۆوەو وتی/ زۆر شکوور ئەم رۆژەم بینی! لە پاشان ماچی سەری کردم و بەرەو دەرەوە رۆشتین و من و محەمەد رۆشتینە ناو ئۆتۆمبیلەکەی محەمەد و خوشکەکانیشی لە ناو ئۆتۆمبیلێ تر بوون و تا ھاتینە ماڵ ئێمەو رۆشتینە ژورێک و یەکێک لە پیاوەکانی ئەوان و یەکێک لە پیاوەکانی ئێمە بوون بە شاھێد و مەلا مارەیی کردین ، ئەو رۆژە ھیچ لەبیر ناکەم کە محەمەد چەند دڵی خۆش و بە جۆش بوو! ، خێزانی ئەوان بەبەردەوامی زێریان بە منەوە ئەکرد، باوک و دایکیشم دیاری بۆ کردم، خێزانەکەم لەوان زیاتر،
چەند رۆژێک تێپەر ئەبوو ئێمە برۆین بۆ لای ئەندازیار بۆ نەخشە، چونکە محەمەد زەویەکی گەورەی کری وتی ئەیکەین بە خانوو من و دایکم و دوو خوشکی محەمەد و براژنێکی رۆشتین و شتێکی جوانمان ھەڵبژارد و پاشان گەراینەوە، یەک ھەفتە تێپەری، خۆشەویستی ئێمە رۆژ بە رۆژ زیادی ئەکرد ، منیش خەریک بوو کاریگەری رابردووم لەسەر نەما، بەڵام ھەر کەس ئێمەی پێکەوە بینیبا ئەیووت زۆر جوانن پێکەوە، زۆر ئەترسام وەک رابردووم لێ بێتەوە، تا ئێوارەیەک داوەتیان کردم ھەرچەند زۆر کەم ئەرۆشتمە داوەتیان چونکە خۆش نەبوو من ھێشتا دەسگیراندار بووم برۆم، من عەزیەکی سپی و گوڵی شەرابی تێدا بوو محەمەدیش وەک ھەموو کات رەشی لەبەر بوو، چاوەکانی لەسەرم لانەبرد، وتم بە دایکی چی بکەم بۆت، ئەوان چونکە ماڵە گەورە بوون میوانیان زۆرەھات، وە باوکی محەمەد زۆر خەڵکی گەورەی ئەناسی، دایکی محەمەد وتی وەڵا گەر ئەیکەیت مریشکەکان چاک بکەو بیکە فرن تۆ زۆر جوان ئەیکەیت، وتم بەسەر چاو ، براژنێکی ھات و وتی سازە گیان ئەتەوێت بەو دەست و نینۆکە ناسکەت دەست بخەیتە ناو مریشک؟ پێکەنیم وتم نەکا بڵێیت نابێت، وتی وەڵا من وەک تۆ ئاوا بەفر بومایە دەستم نەخستە ناو ئاوی سارد و گەرم پێکەنیم وتم/ ئاوا یانی، خوشکە گەورەکەی محەمەد و دایکی و براژنێکی تری خەریکی خواردن بوون، منیش مریشکەکان و خوشکەزایەکی محەیش لە لای من لەسەر مێزەکە دانیشتبوو موقەبیلاتی ئامادە ئەکرد، ئێوارەش ھەمووان بە خێزانی دانیشتین و نانمان خوارد ئەوەنەدە زۆر بووین جێگەمان نەبووە لەو ماڵە گەورەیە، دواتر شتەکانمان لابرد و وتیان وەرن وێنە بگرین تا گەورەی بکەین بەھۆی زیاتر گەورە بوونی خێزانەکمان، محەمەد وتی وەرە تۆش سازە، رۆشتم وتم ئەزانی چی؟ پێکەنی و وتی/ بڵێ دەرد لە من، وتم برۆ ئەو جلە رەشانەو بگۆرە، گەر نا تورە ئەبم! بە پێکەنینەوە سەری بایاو رۆشت و منیش چاوەرێی ئەو بووم تا دوای دە خولەک ھاتە دەرەوەو قاتی کوردی نیلی مەلیکی لەبەر بوو خەریکی پشتێنەکەی بوو، وتم ئەوە کۆتا جاربێت بە جلی رەشەوە ! پێکەوە رۆشتین و وێنەمان گرت  دوای ئێمە رۆشتینە ژورێکی تر و خوشکەزایەکی محەمەد  ناوی رەزوان بوو کورێکی باش بوو چەند وێنەیکی گرتین بە سێڵفی و دواتریش من و محەمەد بە تەنھا محەمەد سەیری منی ئەکرد و پێکەنی، تا ئیتر ئەو شەو زۆر خۆش بوو بۆم، نیوە شەو بە دەنگی نامە بە خەبەر ھاتم سەیرم کرد ئەحمەدە لە ئەکاونتێکی ترەوە نامەی ناردوە« سازە، ھاوسەرگیریت کرد؟ ، پیرۆزە، تەنھا حەزم کرد پیرۆزباییت لێ بکەم » خێرا دیلێتم کرد  و خەو لە چاوەکانم بزر بون!
دوو رۆژ تێپەری و من لە لای خێزانی محەمەد دانیشتبووم و ھەموو ئافرەتەکانی لێبوو! یەکێک لە براژنەکانی وتی/ سازان لە مێردی پێشوو دوگیان نەبویت؟! کە وای وت نەمزانی چی پێ بلێم، کەمێک خۆم ئاسایی کردەوە و لە پاشان وتم

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now