Chapter 5

306 35 1
                                    

تا ئیتر سەبرم نەما، ئەمبینی ئەحمەد قسە لەگەڵ زەینەب ئەکات، رۆژێک بە چاوی خۆم لە دوای رۆشتم تا گەشتە ماڵ زەینەب، ماڵ خێزانی زەینەبیش لە ماڵ خەسو خەزورم بوون، لە ناو تەکسی کە ھەر بە دوای بوم ئەگریام و خاوەن تەکسیەکە ھەستی کرد و دڵنەوایی یاومەوە، ئیتر لە دورەوە وەستاین و ئەحمەد و زەینەب رۆشتنە ژورەوەو بە گریانەوە دابەزیم و تەلەفۆنم کرد بۆ خێزانی ئەحمەد و وتم بە خۆتان و ماڵ پورە **** بێنە ئێرە! ئیتر بە پەشۆکاوی ھاتن و لە دەرگام داو زەینەب کردیەوەو ھاوارم کرد و وتم کوا ئەحمەد؟! وتی تەواویت؟! کردمە قژیاو کەس قوەتی منی نەبوو ئەوەندە تورە بووم! رۆشتمە ژورەوەو ئەحمەدیش زاق بۆوە ئیتر باوکی زەینەب بە بەرچاوی ئێمە زۆر زەینەبی شکانەوە بە گریانەوە وتم چاوەرێم لە ئەمە ئەکرد بەس تۆ نا!! ئیتر نەکەیت بڵێیت ژنم ھەیە! ھەزار و یەک قسەی لە دڵم بوو پێم وت و ھەر لەوێیا وتم ئیتر بەس جیابونەوە چارەمانە! ھاتمەوەو خوشکێکی ئەحمەد و دایکی ھەر بە دوامەوە بون و منیش ئەگریام گەرامەوەو ئەوەی ھی من بو لەو ماڵە کۆمکردەوەو بە گریانەوە تەلەفۆنم بۆ براکەم کرد و وتم وەرە بە شوێنما براکەم بە پەلە ھات و ئیتر وتی چی بوەو ئەوانە وتم با برۆین دوای بەس براکەم پێداگر بوو تا ھاوارم کرد و وتم ئەرێ ئەحمەدم لەگەل ئافرەتێ تر بینی! ھەموان ھاتبوونەوەو کاکم کە بەوەی زانی کەوتە گیانی ئەحمەد و لوتی ئەحمەد وەک رووبار خوێنی لێھات! بە گریانەوە رۆشتمەوە ماڵەوەو ئیتر کە خێزانەکەم زانی جانتاو شتەکانم ھێنایە خوارەوەو محەمەد کە منی بینی سەرسام بوو کاکم وتی مەگری تاقە خوشک ئێمەو ھەیە خورێیەکی ھیچ و پوچی واو بۆ چییە!! بە گریانەوە ھاتمە ژورەوەو ھێزم تیا نەبوو لە ژورەکەم نەھاتمە دەرەوە!
٣ ھەفتە بوو تێپەری ئەحمەد ھەموو رۆژ لە بەردەم ماڵمان کەوتبو لە ئێوارەیەکی وەک ئەمرۆ یەکمان بینی و دانیشتبووین و مامیشم ھاتبوو کە مەلا بو! مامم قسەی بۆ ھەردووکمان زۆر کرد بەس من سوور بوم لەسەر جیابونەوە، دایکی وتی/ بەخوا سازان جادووە ئەوەشمان دۆزیەوە! نیشانی مامی یاو وتی راستە ئەمە جادووە! ئەوەتا ئەو نوسینانە ھی جادووە! وتم لە خزم زیاتر کێ ئەیکات؟ ئەحمەد وتی/ سازان بەخوا نازانم خۆشم چۆن گۆرام بەخوا وا نەبو خۆتەزانی چۆن بووم، ھیچم نەوت و وشە لە دەمم نەھاتە دەرەوە ، مامم وتی سازان کچەکەم ئەوە جادووە، وتم بەس جیابوونەوەم ئەوێ! مامم خوا ھەڵناگرێ قسەی زۆر بۆ کردین، وتی کچم وا نابێت و ژیانی خۆو وێران مەکە، بەڵام من تازە وێران بوم، پر بە دڵ ئەمویست بگەرێمەوە لای ئەحمەد حەزم نەکرد بە وشەی بێوەژن ناوم بێنن، ئەمویست دوبارە لەگەڵ ئەحمەد دەست پێ بکەمەوە بەس نا نەمتوانی! ئەو شەوە ئیتر ھەمو شت کۆتای ھات و ئەڵقەکەم خستە بەردەم ئەحمەد و وتم بیکە دەستی زەینەب!! وتی سوێنەخۆم جگە لە تۆ ئافرەتێکی ترم نەوێت! مامم بە رێکاری ئاینی من و ئەحمەد جیا بووینەوە  و ماوە مانگێک زیاتر بە گریان و خەو بەسەرم بردبوو! ئیتر بە فەرمیش لە دادگا جیابووینەوە، ھاتووچۆی نێوان ماڵ زەینەب و ماڵ ئەحمەدیش نەما! ھێندەیان لەزەینەب دابوو ھەستی نەمابوو ئیتر! ھەمووی لە ژێر سەری ئەو بوو! ، رۆژێک زۆر بێتاقت بووم، براژنێکی محەمەد ھات بۆ ماڵمان بۆ میوانی و وتی وەرە بۆ ئەوێ وتم نەوەڵا سوپاس بەس نازانم ھۆکار چی بوو ئیتر رۆشتمە ئەوێ! دانیشتین و وقسەمان ئەکرد، محەمەدیش ھەموو شتێکی گوێ لێ بو!! براژنەکەی وتی ئەی منداڵ و شتان نەبووە؟ وتم نە شکور! ئیتر ئێوارە گەرامەوەو ٣ مانگ و شتێک تێپەری رۆشتبووم بۆ بازار لەگەڵ ھاورێیەکم، ھاتمەوە بینیم دایکی محەمەد و خوشکێکی لەوێن

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now