PART.3

2.5K 262 461
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن گەر فۆڵۆت نەکردوە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+250comment=P.4
______________________________________

نت:پێم بڵێ بۆ چ مەبەستێک منت هێناوە

تای:دانیشە

بە جدیەوە وتی کاتێ چاوی بڕیبویە چاوی چەتاڵەکەش لە نێو دەستی دابوو

نت:پێم بڵێ بۆچی منت هێناوە

دووبارەی کردەوە لە کاتێکا دەنگەکەی زیاتر بەسەر ئەوەی بەرامبەری دا بەرز کردەوە جۆنگکوک تەنها دانیشتبوو بە ئارامی درێژەی ئەدا بە نان خواردنەکەی چونکە دەزانێت نت تەنها  منداڵێک زیاتر نییە بەڵام سەری هەڵبڕی لەگەڵ کاردانەوە لە ناکاوەکەی تایهیۆنگ

تای:بێدەنگ بە بۆت نییە دەنگ بەرز بکەیتەوە

هەلسایەوە لەکاتێکا دەستەکانی بە توندی دا لە مێزەکەو وە پاشان دەستەکانی جێگیر کرد لەگەڵ ئەو گرژیەی کە لەنێوان برۆکانی هەبوو

کوک:هێی ئارام بە

تای:تۆ بێدەنگ بە

وتی بە بێ گرنگی پێدان کاتێ هەر تەماشایی نەکرد بەڵام ئەم ڕەفتارە جۆنگکوکی توڕە کرد بۆیە ئەویش بە هەمان شێوە هەڵسایەوە دەستی کرد بە قسە کردن

کوک:ئاگات لە خۆتە چی دەکەیت هاا ئاگات لە ڕەفتارە نابەجێیەکانتە هاا

تەنها بە توڕەیەوە وشەکانی دەمی دەرەبڕی تایهیۆنگیش تەنها بێدەنگ لێی دەڕوانی پشگوێی خست ڕووی کردە نت

نت:پێم بڵێ من بۆچی لێرەم

وتی لە کاتێکا دڵی پڕببوو بەڵام نەیدەویست دەری بخات نەک نەیەوێت فرمێسکەکانی بکەونە خوارەوە بەڵکو ئەو هەر نەیدەویست فرمێسک لە چاوەکانی کۆ ببێتەوە بینایی لاواز بکات

تای:بێڕەوشت

وتی شوێنەکەی جێهێشت بەرەو ڕووی هات دەستی لێبەرز کردەوە بە لێدانی زەبرێکی بەهێز بۆ ڕوومەتی لای چەپی

کوک:بوەستە لەم کارەت ئەو تەنها منداڵێکە وادەزانی ئەو وەک پیاوێکی زەبەلاح وایە بەرگەی دەستەکانت دەگرێت

ئەو قسەکانی ڕاست بوو بەڵام تایهیۆنگ خۆی لە سروشتدا کەسێکی نائارامە بۆیە شتێکی نابەجێ بەسە بۆ توڕەبوونێکی لە ڕادەبەدەر تەنها سەری جوڵاند بۆ ئەو ئاڕاستەیەی نت لێی کەوتوە بینی فرمێسک بە هێواشی چاوەکانی جێدەهێڵێت جۆنگکوکیش بە توڕەیی هەناسەی هەڵدەکێشا چونکە ئەو دژی ئەو کارەیی تایهیۆنگە ئەو ڕقی لە ئازاردانی کەسانی لاوازە وەکو کچ جۆنگکوک ئەوێی جێهێشت تایهیۆنگیش هات بۆ لای نت

تای:هەڵسەوە دەی

نت:واز لەمن بێنە

تای:نامەوێت قسەکانم ببن بە دووبارە

نت:پێم بڵێ بۆ چی منت هێناوە بۆ ئێرە ئەوکات من مافی لە قسە دەرچوونت بە خۆم نادەم

تای:با لە ژوورەکەم قسە بکەین

هــاوســەرە بــچــوکــەکــەم  {تــەواوکــراوە}..✔️Where stories live. Discover now