PART.13

1.7K 224 1.1K
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
‌70vote+600coment=P.14
______________________________________

یونا:چۆن توانیم تۆ لە بیر بکەم

نت:تۆ بۆچی وات بەسەرهاتووە

یونا:نازانم نازانم چیم بەسەر هات

وتی کاتێک باوەشەکەی جیا کردەوە

نت:یونا تۆ وا نەبوویت تۆ کچێکی داماو  بوویت نەک تەنها لە ئافرەتە پیرەکە بەڵکو لە کچەکانی تری نێوو هەتیوخانەکەش دەترسایت . دەترسایت لەوەی ئازارت بدەن قسەت پێبڵێن هەموو جارێک لەلایەکتری دەخەوتین خواردنەکانمان بەش دەکرد گەر هاتوو ئەوەی تر خواردنی پێ نەدرابایە چۆن وات لێهات وا چاونەترس بیت وە هەمیشە لەگەڵ کوڕ بیت و بچیتە یانەکان

یونا:من لە هەتیو خانەکە ڕام کرد دواتر ماری و ئێلام بینی ماری هەر لە سەرەتاوە کچێکی باش نەبوو بەڵام نازانم چۆن هەوڵمدا لەگەڵی تێکەڵ بم ئەوان منیان گۆڕی هەنێ جار لە یانەکان دەماینەوە بەڵام من هەرگیز ڕێگەم نەدەدا کوڕان ماچم بکەن و دەستم لێبدەن نەمدەزانی تۆ چیت لێهاتووە ڕۆژێک دوای ئەوەی تۆ ڕۆشتی ئیتر زانیم کەس نەماوە پشتی پێببەستم ڕامکرد ئێستاش وا دەمبینی لە چ حاڵێک دام ئەزانی چەنێک پەشیمانم لەوەی بەسەرم هاتووە

نت:ماری هەڕەشەی لە منیش کردوە ئێستا ناچارم تایهیۆنگ جێبێڵم

یونا:وێنەی تۆی گرتووە لەگەڵ ماڕک وایە

نت:تۆ ئەو وێنانەت بینیوە

یونا:بەڵێ بینیومە

نت:تکایە لە ناویان بەرە

یونا:تۆ دەزانیت ئەو چەن کۆپی لەو وێنانە کردووە هم

نت:ناتوانیت

یونا:ببورە چونکە ئەو لە هەر کاتێکدا بێت ئەڕوات

تای:تەواو نەبوویت

نت:خوات لەگەڵ

تای:سەرکەوە کراوەیە

دەرگاکانیشی قوفڵ نەکردووە

تای:چیت پێوت

نت:شتێکی وا نەبوو

تای:ئەی کەواتە بۆچی دەگریت

نت:ئەو زۆر گۆڕاوە

تای:تۆ دەیناسیت

نت:هم بەڵێ

تای:ئەو کچی هەتیوخانەکەیە

نت:تۆ ئەوت ناسیەوە

تای:هەر یەکەمجار کە بینیم توانیم بیناسمەوە ئەو ڕۆژەی من هاتمە هەتیو خانەکە لەلای تۆ وەستا بوو توند دەستی تۆی گرتبوو دەزانیت ئەو کاتە دەمویست ئەو هەڵبژێرم بەڵام کە تۆم بینی پەشیمان بوومەوە ئەو کاتەی پیرەژنەکە لە تۆی دا ئەو دەستی
تۆی گرتبوو لە دواوە

هــاوســەرە بــچــوکــەکــەم  {تــەواوکــراوە}..✔️Where stories live. Discover now