PART.18

1.7K 222 2.8K
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
85vote+850comment=P.19
______________________________________

ئێلا:ئیتر  کاتی زانینی ڕاستیەکانە کوڕی کیم.

ئەو چی دەڵێت واتا ئەو هەموو شتێک ئەزانێت ئەیەوێ ڕاستیەکانم پێبڵێت ئەیەوێ نت بۆ من بگەڕێنێتەوە ئەو چی دەوێت خێرا هاتمە سەر شوێنی خۆم و دانیشتم

تای:باسیکە

ئێلا:بە مەرجێک

تای:هەر شتێکت بوێ پێتی ئەدەم تەنها ڕاستیەکانم بۆ بدرکێنە

ئێلا:دەیدرکێنم بەڵام لێرە بڕۆین باشتر نییە

تای:خۆم بەپەلەم تۆش باسی شوێن گۆڕینم بۆ دەکەیت

ئێلا:بیرت نەچێت ژیانی مناڵەکەت و هاوسەرەکەت و براکەت لەسەر قسەیەکی من وەستاوە

تای:ئەتەوێ بەوە خۆت هەڵکێشی

ئێلا:من ئەوە دەزانم ماڕک هات بۆ لات بەڵام تۆ ئەوت ڕەتکردەوە وامەکە منیش بڕۆم

تای:باشە بڕۆ.

هەڵسامەوە لەگەڵ ئەو ڕۆشتینە دەرەوە سەرکەوتینە سەر ئۆتۆمبێل دواتر لاماندایە قاوەخانەیەک کە تەنها چەن مەترێک لە کۆمپانیاکەم دووربوو

گارسۆن:چیتان ئەوێت

ئێلا:قاوەیەک

تای:هیچ شتێک.

تای:قسە بکە

ئێلا:باشە من هەموو شتێک دەزانم دەمەوێت بە تۆی بڵێم چونکە ژیانی دوو کەسی ئازیزم ڕۆشت ئێستا لە ئازارێکی زۆردام نامەوێت کەس ئازارەکەی من بدینێتەوه دووبارە زیاتر دەڕووخێم

تای:کەواتە هەموو شتێک بڵێ

ئێلا:من ماری لەسەرەتاوە بەیەکەوە بووین ماری کچێکی بچوک و شەڕاوی بوو لە شەوێکی باراناویدا یەکمان بینی کە لەسەر شۆستەکە ئەگریا بە جلێکی شێواو و جەستەیەکی پڕ لە برین بەشێوەیەک بەو خوێنەی لە جەستەی دەڕژا دەتتوانی شوێنەکەی بدۆزیتەوە منیش کچێکی بێ ناز بووم کە لەسەر جادەکان ئەژیام کە یەکمان بینی ماری دەگریا منیش ڕۆشتمە لای ئەو ڕۆژە بوو کە ماری دەستدرێژی کرابوویە سەر لەلایەن دراوسێی خۆیەوە ئیتر ماری ەەمیشە باسی دەکرد لێی دەدرا ئازاریان ئەدا بۆیە خۆی دوورخستەوە لە خەڵکی دواتر تووشی نەخۆشی دەروونی بوو

تای:بۆچی ئەمەت نەوت

ئێلا:کە خۆی کوشت ئەو کات پێی وتم

تای:بەردەوامبە

ئێلا:ئێمە هەر بەیەکەوە بووین تاکو ڕۆژێک کچێکمان ناسی کە ناوی یونا بوو ئەو سەرەتا زۆر ترسنۆک و شەرمن بوو بەڵام دواتر نا ئێمە چەندین کارممان بەیەکەوە ئەنجام دا چەندین خۆشی و ناخۆشیمان بەیەکەوە هەبوو تاکو ڕۆژێک نت.مان ناسی واتا هاوسەرەکەت ئەو دەیویست خۆمان لێدووربخاتەوە بەڵام ماری دەیویست پەیوەندیەکەی لەگەڵ ئەو زۆرتر قوڵ بکات تا ڕۆژێکیان ماری بەدڵخۆشیەوە هات بۆ لامان ئێمەش شۆک بووین پرسیارمان لێکرد لەوەی کە چی ڕوویداوە ئەویش بە دڵخۆشیەوە وتی ئیتر من دەبمە هاوسەری کیم تایهیۆنگ بە زۆر چەن وێنەیەکمان بە نت گرت هەڕەشەی پێلێدەکەین ئەوکاتە یونا و ماری بووبە شەڕیان دوای ماوەیەک یونا لە ئێمە دوورکەوتەوە بۆی دەرکەوت کە نت ئەو کچەیە کە لە هەتیوخانەکە ژیانی لەگەڵ بەسەر دەبرد منیش دەمویست زۆرتر گرنگی بە خوێندن بدەم ماریش هەموو جارێک داوای پارەی لە نت دەکرد چەن ساتێک پێش کوشتنی خۆی وتی کەوا بەم پارانە دەرمانم دەکڕی تاکو حاڵم تێکنەچێت وە دواتر یونا لەگەڵ کچێک ڕێککەوت کە ناوی هایوون بوو لە قوتابخانەکەمانە دڵنیام ئەو شوێنی نت دەزانێت

هــاوســەرە بــچــوکــەکــەم  {تــەواوکــراوە}..✔️Where stories live. Discover now