..Don't Forget Vote
And Comment..+++++++++++++++
دانێشتبوو لەسەر جێگای خەوەکە
چاوەکانی ڕەنگی سوور دایگرتبوو
بەهۆی زۆری گریانەوە بەڵام ئێستا
بەبێ هەستی سەیری بەردەمی دەکاتدەرگای ژوورەکەی کرایەوە لیۆن
هاتە ژوورەوە بۆ ماوەیەکی زۆر
سەیری ناتاشای دەکرد کە لەچ
حاڵێکدایەئەوە ئەو شتە نەبوو کە دەیویست
بیبینێ ئەو دەیویست کە ناتاشا لەگەڵ
مایکل بەختەوەر بێت بەڵام ئەوە ئەو
شتە نەبوو دڵی دەیویست بۆیە
کەسایەتیەکەی تری زۆر بەئاسانی
کۆنتڕۆڵی کرد...بەنیگەرانی سەری نزم کردەوە و
لێی نزیک بوویەوە لەبەردەمی
لەسەر ئەژنۆ دانیشت سەیری ئەو
مرۆڤەی دەکرد کە دڵی داگیر کردووە
و ئێستا بەم شێوەیە شکاوە"بڕوام پێ بکە ئەوە ئەو شتە نەبوو
دەمویست نکۆڵی ناکەم تۆم زۆر
خۆشدەوێت بەڵام مانای ئەوە نییە
خۆپەرست بم..!!هەموو شتێکم کرد
تا ڕێگە بەخۆم نەدەم کە تۆ دڵتەنگ
بکەم بەڵام شتەکان لەدەستم دەرچوو
بمبوورە..!!"
بەخەمەوە وتی و سەری نزم کردەوە
بوێری نەبوو سەیری چاوەکانی بکات
کە پڕن لە ئازار و بێچارەیینەتاشا چاوەکانی تروکاند و
لەسەر جێگاکە پاڵکەوت چاوەکانی
داخست تا چیتر گوێ لەو ڕوونکردنەوە
دووبارانە نەبێت کە لەوەتەی ئەو
دەناسێت هەمان شتی گوێ لێ بووەلیۆن بەبێ هیوایی هەڵسایەوە و
ژوورەکەی جێهێشت بەبێ دەنگیناتاشا دوای ڕۆشتنی لیۆن چاوەکانی
کردەوە بەچاوی پڕ لەفرمێسک سەیری
بەردەمی دەکرد..
بەیانی زوو بوو کاتێک لیۆن هاتە
ژوورەکەی ناتاشا بە سنیەک کە
خواردنی بەیانی دانابوو لەسەریسەیری ناتاشای خەوتووی کرد کە
چەند جوان خەوتووە سنیەکەی لەسەر
مێزەکە دانا و بێ ئەوەی دەنگ درووست
بکات ڕۆشت و لەلای جێگاکەی دانیشت
YOU ARE READING
||فــریـودەر||𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝||✓
Action••𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃•• هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ نەخۆشی دوو کەسایەتی کە لایەنێکی بەڕێز و باشە ئەوی تریش خراپ و خاوەن خولیا بەشەکانی تری چیڕۆکەکە لە ئەکاونتە داخراوەکەم ببینن ئەکاونتەکەم ناوی @kakahawdar