..Don't Forget Vote
And Comment..
+++++++++++++++
خەریکی ڕێکخستنی مێزی بەیانی بوو
لەو کاتەشدا ناتاشا هاتە خوارەوە لە
پەیژەکان کە جلێکی ڕەسمی کارکردنی
پۆشی بوو...لیۆن وەستا لەسەیر کردنی تا
ناڕەحەتی نەکات..ناتاشا لەسەر
کورسیەکەی دانیشت سەیری مێزەکەی
کرد..کە خواردنێکی زۆری لێ بوو"تۆ خزمەتکارت نییە؟"
ناتاشا پرسی و کەمێکی لە
هێلکە کوڵاوەکە خوارد"نەخێر..حەزم بە خزمەتکار نییە
خۆم دەتوانم کارەکانم بکەم..!!"
لیۆن خێرا وەڵامی دایەوە و
ئەویش دانیشت"دەچیت بۆ شوێنێک؟"
لیۆن پرسی"لەگەڵ تۆ دێم بۆ کار ئیتر دەست
بە کارکردن دەکەمەوە!!"
ناتاشا وتی بێ ئەوە سەیری
بکات"زۆر باشە..!!"
لیۆن قایل بوودوای تەواو کردنی خواردنەکە
پێکەوە خوانەکەیان کۆکردەوە
لیۆن ڕۆیشتە ژوورەکەی تا خۆی
ئامادە بکات...ناتاشا دانیشتبوو تا چاوەکانی کەوتە
سەر مۆبایلەکەی لیۆن کە لەوێی
جێ هێشتبوو..بە دوودڵی هەڵیگرت
بەبەخت بوو کە هیچ کۆدێکی لەسەر
نەبووژمارەی مایکڵی لێدا..
چەند جارێک کردی بەڵام داخراوە
بەبێ هیوایی مۆبایلەکەی دانا
بەڵام لەناکاو پەیوەندی لەهەمان
ژمارەوە هات...خێرا وەڵامی دایەوە بەڵام پێش
ئەوەی قسه بکات دەنگی مایکڵ
هات"پێم گوتی پەیوەندی مەکەوە..!!
چیتر نایەمەوە ناو ژیانی ناتاشا..!
ئێستاش کە خێزانەکەمت نیوە
مردوو کردووە ڕێگە بدە لەلایان
بم!!"
پەیوەندیەکەی بەسەریدا
داخستەوەناتاشا بەچاوێکی شۆکەوە سەیری
بەردەمی دەکرد..لیۆن زیانی بە
خێزانەکەی مایکڵ گەیاندووە..؟
تا چیتر پەیوەندی لەگەڵ ئەودا
نەمێنێت..!!هەر لەو کاتەشدا لیۆن دەرکەوت
مۆبایلەکەی لە ناتاشا سەند و سەیری
ژمارەکەی کرد دواتر بە گاڵتەجاڕی
سەیری ناتاشای کرد
YOU ARE READING
||فــریـودەر||𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝||✓
Action••𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃•• هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ نەخۆشی دوو کەسایەتی کە لایەنێکی بەڕێز و باشە ئەوی تریش خراپ و خاوەن خولیا بەشەکانی تری چیڕۆکەکە لە ئەکاونتە داخراوەکەم ببینن ئەکاونتەکەم ناوی @kakahawdar