C30

1.6K 262 123
                                    

Don't Forget VoteAnd Comment

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

..Don't Forget Vote
And Comment..
+++++++++++++++

بە توڕەیی سەیری ئەوی دەکرد
کاتێک دەستی لەناو دەستی
ئەم پیاوە بەتەمەنەیە  و بەرەو
لیۆن دەچێت..خەڵکەکە بە جۆش
و خڕۆشەوە چاوەڕێی بەیەک
گەیشتنیانن...

گەیشتنە بەردەمی و پیاوە پیرەکە
دەستی ناتاشای خستە نێو دەستی
لیۆن و دوورکەوتەوە لێیان بەبزەوە

ناتاشا بەنیگایەکی تۆقێنەر سەیری
لیۆنی دەکرد کە لەناخیدا تەواو
تێکشکا بوو چ کچێک دەیەوێت
لەگەڵ پیاوێک هاوسەرگیری بکات
کە بەقەد قوڵایی دۆزەخ ڕقی لێیە
سەڕەڕای هەموو شتێک هەڕەشەشت
لێ بکات

"ناتاشا گرەی ئامادەی هاوسەرگیری
لەگەڵ لیۆن گرەیسۆن بکەیت؟"
قەشەکە پرسی

بێدەنگ مایەوە بە چاوێکی پڕ لە
ڕق و کینە سەیری ئەوەی بەردەمی
کرد دەستەکانی بەتوندی گوشی لە
دەستی لیۆندا

ناتوانێت قایل نەبێت پاش ئەوەی
دایک و باوکی بە بەستراوی بینی
لە مۆبایلەکەی لیۆن کە هاواری
یارمەتیان دەکرد

تاکە مەرج هاوسەرگیری بوو تا
بە تەواوی ناتاشای گەنج بخاتە
نێو قەفەزەوە

"بەڵێ"
چاوەکانی بە فرمێسکەوە
نزم کردەوە

هەمان پرسیار ئاڕاستەی لیۆن
کرا و هەمان وەڵامی پێشکەش
کرد..

خەڵکی خەریکی چێژ بینین بوون
ناتاشاش لەگەڵ لیۆن وەستاوە
و پیرۆزبایی خەڵکی وەردەگرێت
هەر چەندە ناتاشا هەر قسەش
ناکات..بەتەواوی بێدەنگ

لەناکاو ڕووناکی هۆڵی ئاهەنگەکە
نەما دەنگی سەرسامی خەڵکەکە
بەرز بوویەوە چونکە لە ئاهەنگی
لیۆن گرەیسۆن ڕووناکی نەمێنێت
ئەوە شتێکی ئەستەمە...

پاش ماوەیەک لیۆن وتیسی بڕوات
بەڵام دەنگی گولە شوێنەکەی گرتەوە
وادیار بوو هۆڵەکە گولە باران بکرێت
هەموویان خۆیان حەشاردا لەبن مێز
یان هەر شوێنک بێت

||فــریـودەر||𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝||✓Where stories live. Discover now