..Don't Forget Vote
And Comment..
+++++++++++++++++
یـەڪێـڪ لـەو شـتـە جـوانـانـەی
ڪە خـودا بـە ئـێـمـەی بـەخـشـیـوە
لـە بـیـرڪردنـە...
____________________"هێواش..ئاگاداربە جاکسۆن"
ناتاشا بە نیگەرانی وتی کاتێک
جاکسۆن یارمەتی لیۆن دەدات
کە پاڵکەوێت لەسەر جێگاکەیپاش هەفتەیەک هێنایانەوە ماڵەوە
تەواوی هەفتەکەش ناتاشا گرینگی
بە لیۆن داوە ئەوەش لیۆنی شۆک
کردبوو کە نەیدەزانی بۆچی ناتاشا
گرینگی پێدەدات...هەرچەندە ئەمە هەستێکی خۆشی
بۆ درووست کردبوو کە بەجۆرێک
لەجۆرەکان داینا کە لەوانەیە هەستی
بۆی هەبێت..جاکسۆن ڕۆشت دوای ئەوەی دڵنیا
بوویەوە کە جێگای لیۆن باشە.."برسیتە من شۆربات بۆ ئامادە
دەکەم!!"
ناتاشا خێرا وتی"ناتاشا من تەواوی ئەم هەفتەیە
شۆربام خواردووە شتێکی ترم بۆ
ئامادە بکە!!"
لیۆن بەبێزاری وتی کاتێک
باسی شۆربای دەکردناتاشا بیری دەکردەوە کە چی ئامادە
بکات هەر خۆی ئەو جگە لە شۆربا
هیچ شتێکی تر نازانێ..بەڵام خۆی
تێکنەدا سەری بە قایل بوون جوڵاند
ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەلە چێشتخانەکە بوو کاتێک لە ئایپادەکە
بە دوای چۆنیەتی درووستکردن خواردن
دەگەڕا..خواردنێکی ئاسان و خۆشچەندان پێکهاتەی دەرهێنا و تێکەڵی
دەکردن وەک ڤیدیۆکەی پێشی وە زوو
زوو تامی دەکرد بزانێت چی دەرچووە
تا لە کۆتایدا خواردنەکەی خستە سەر
سنیەن و ڕۆشتە سەرەوە لە پلیکانەکان
بۆ پێدانی خواردنەکە بە لیۆندەرگای ژوورەکەی کردەوە و
خواردنەکەی لەپێش لیۆن دانا..لیۆن
سەیری خواردنەکەی کرد پاشان
ناتاشا کە بە دوودڵی سەیری
لیۆنی دەکرد"من خواردنی دەرەوە ناخۆم!"
لیۆن ڕوونی کردەوە و ڕووی
وەرگێڕا"ئەوە خواردنی دەرەوە نییە خۆم
درووستم کردووە..بەڵام بە ڕاستی
بە خواردنی دەرەوە دەچێت؟"
ناتاشا بە دڵخۆشی وتی و سەیری
خواردنەکەی کرد بە سەرنجەوە
YOU ARE READING
||فــریـودەر||𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝||✓
Action••𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃•• هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ نەخۆشی دوو کەسایەتی کە لایەنێکی بەڕێز و باشە ئەوی تریش خراپ و خاوەن خولیا بەشەکانی تری چیڕۆکەکە لە ئەکاونتە داخراوەکەم ببینن ئەکاونتەکەم ناوی @kakahawdar