"Chapter 4"

333 54 22
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
ئێمیلی POV:

دوای ٢ ڕۆژ>>>>

دوای ئەو پەیوەندییەی کە لە پۆلیسەوە بۆم هات هیچی تر ڕووی نەداوە و هیچ کەسی تر پەیوەندی نەکردووە، من زۆر بەپەرۆش بووم بزانم چی بەسەر کوڕەکەدا هاتووە.....بەڵام ئەوە کاری من نییە کە بزانم، من تووشی کێشەیەکی زۆر دەبم ئەگەر هەوڵ بدەم بزانم چی ڕوویداوە بۆیە تەنها وازم لێ هێنا..

هێشتا جونگکوک بەئاگا نەهاتبوو، هیچ شتێکی زۆر نەگۆڕا وە ئەوە دڵتەنگم دەکات کە کوڕێکی گەنجی وا لاواز و بێ هێز دەبینم، دڵخۆش بووم کە دایکی زۆر هەوڵ دەدات تاوەکو ئاگاداری بێت،دوای کارکردن دەهاتەوە نەخۆشخانە تا درەنگ لای کوڕەکەی دەبێت و دواتر دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە. دووبارەکردنەوەی ئەو ڕۆتینە بۆ ماوەی نزیکەی ٥ ڕۆژ تاوەکو ئێستا.

هەروەها بەردەوام قسەم لەگەڵ کوڕەکەدا دەکرد. تەنها شتێکی سادە نموونە دەربارەی ئەوەی کە چ جۆرە کەشوهەوایەک لە دەرەوە بوو و کام ڕۆژ بوو. یان هەندێک زانیاری سەرەتایی دەربارەی من، بێگومان کوڕەکە کاردانەوەی نەبوو بەڵام هیوادارم بە جۆرێک یارمەتی بدات تاوەکو زوو چاک بێت.

ئێستا لە ئۆفیسەکەم دانیشتبووم و بیرم لە ڕێگەیەکی تر دەکردەوە کە چۆن بتوانم یارمەتی جونگکوک بدەم تا بیرکردنەوەکانم پچڕان چونکە یوری هاتە ژوورەوە

یوری: "هەی ئێمیلی کەسێک هەیە دەیەوێت جونگکوک ببینێت"
سەرم بەرز کردەوە و سەیری هاوڕێکەمم کرد هەوڵمدا بیر لەوە بکەمەوە کە ئەوە کێیە دەیەوێت جونگکوک ببێت هەموو کات جگە لە دایکی کەسی تر سەردانی نەکردووە.....
ئێمیلی : "سوپاس یوری چەند چرکەیەکی تر لەوێ دەبم" لە کاتی دانانی هەندێک فایلدا وتم.
یوری سەری بەمانای باشە جوڵاند و پاشان ئۆفیسەکەی بەجێهێشت ڕەنگە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

هەستام و سەیرێکی خۆم کرد لە ئاوێنە بچوکەکەی ژوورەکەم و دڵنیا بوومەوە کە باش دەردەکەوم و دواتر ئۆفیسەکەم بەجێهێشت، کچێکی گەنجم بینی لە هۆڵەکەدا وەستابوو، قژێکی ڕەشی درێژی هەبوو و هێشتا کەمێک گەنج دەرکەوت لە دەوروبەری ١٩ ساڵ یان ڕەنگە کەمێک تەمەنی گەورەتر بێت.... پێم وایە ئەمە دەبێ کەسێکی هاوڕێی جونگکوک بێت لە قوتابخانە یان هەر شتێک.... منیش بەرەو لای ئەو ڕۆیشتم.

ئێمیلی :"نیوەڕۆ باش چۆن یارمەتیت بدەم؟"وتم و کچەکە لە مۆبایلەکەیەوە سەری بەرز کردەوە و وتی

+"سڵاو من لێرەم بۆ بینینی جیۆن جونگکوک."

نەمدەزانی کێیە و دایکیشی هیچی پێ نەگوتم دەربارەی ئەوەی کەسێکی تر دێت سەردانی جونگکوک دەکات.
ئێمیلی : "ببورە بەڵام تۆ چی جونگکوکیت ؟ ناتوانم تەنها ڕێگە بە کەسێک بدەم بێتە ژوورەوە ئەگەر نەناسراو بێت تێبگەیت مەبەستم چییە " من بە بەڕێزەوە پێم وتی بەلاَم ئەو جۆرێک لە بێزار دەرکەوت لەوەی کە من تازە پێم وت.

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now