"Chapter 8"

273 41 10
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
جونگکوک POV:

٣ ڕۆژ بە خێرایی بۆ جونگکوک ڕۆیشت ، وە ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێتەوە ماڵەوە و نەخۆشخانە جێبهێڵێت.... دایکی پێشتر شتەکانی کۆکردبووەوە تاوەکو بیبەنەوە ماڵەوە،جونگکوک دڵخۆش بوو کە لە کۆتاییدا دەتوانێت بگەڕێتەوە ماڵەوە. لە ژوورەکەی خۆی و جێگای خۆی بەڵام هێشتا شوێنێک چۆڵ بوو لەناو دڵی...

هەروەها جونگکوک هەستی بە کەمێک بێتاقەتی کرد کە دەبێت لەم ٢ هەفتەیەدا بچێتەوە قوتابخانە...بەڵام بۆ ئێستا ئەمە باش بوو بۆ مێشکی تاوەکو هەموو شتێک بە هێواشی وەربگرێت و فشارێکی زۆری لەسەر نەکات... هەموومان دەزانین کە چەندە سترێسمان لەسەرە لە قوتابخانە.

کوڕەکە کۆتا شتەکانی لە ژوورەکەوە کۆدەکردەوە تا دایکی هاتە ژوورەوە.
خ. جیون:"زۆر دڵخۆشم کە دەتوانیت لەگەڵ مندا بچیتە ماڵەوە ئازیزەکەم". خاتوو جیۆن زەردەخەنەیەکی گەورەی بە کوڕەکەیدا، بچووکەکە هەستی بە کەمێک تەنیایی دەکرد لەکاتێکدا جونگکوک لە ژوورەوە بوو

جونگکووک :"منیش دڵخۆشم دایکە" کوڕە بچووکەکە وەڵامی دایەوە لەکاتێکدا گەڕایەوە بۆ کۆکردنەوەی شتەکانی،زۆر دواتر نەبوو پەرستارێکی جوان هاتە ژوورەوە.

ئێمیلی :"بەیانی باش جونگکوک هەموو شتێک چۆن دەڕوات؟" پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە کەمێک زەردەخەنەم کرد.

جونگکووک :"من باشم ئێمیلی تەنها خۆم ئامادە
دەکەم" پەرستارەکە بەو قسەیە ئاهێکی هەڵکێشا.

ئێمیلی :"بەڵێ من هاتوومەتەلات بۆ ماڵئاوایی کردن لە تۆ دوای یەک کاتژمێر نەشتەرگەرییەکم بۆ دانراوە بۆیە کاتێکی زۆرم نییە بۆ ماڵئاوایی کردن"

جونگکوک هەستی بە کەمێک نائومێدی کرد بەڵام بە تەواوی لە دۆخەکە تێگەیشت ئەمە کاری ئێمیلی بوو. بێگومان نەیتوانی ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک هەڵبوەشێنێتەوە تەنها بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لێبکات.

جونگکووک :"تێدەگەم هیوادارم هەموو شتێک بە باشی بڕوات... بێگومان هیچ گومانێکم نییە مەبەستم ئەوەیە تۆ لەوێیت بۆیە هەموو شتێک بە باشی تێدەپەڕێت" پەرستارەکە زەردەخەنەی کرد و ڕوومەتەکانی وەک گێلاس سوور بوون.
ئێمیلی : "سوپاس جونگکوک ئەوە مانای زۆرە بۆ من"

خ. جیون:"هەنگوینەکەم کاتی ئەوە هاتووە بچینە ماڵەوە،من ئۆتۆمبێلەکە ئامادە دەکەم و لە خوارەوە چاوەڕێت ئەکەم "خاتوو جیون وتی و پاشان جانتای پشتەوەی جونگکوکی بە دەستەوە گرت و ژوورەکەی بەجێهێشت تا هەندێک کات بەو دووانە بدات.

جونگکووک :"پێموایە ئەمە ماڵئاواییە، ئێمیلی
من..من....... هیچ تەنها دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆت کردم ئێمیلی تۆ ژیانی منت رزگار کرد" پەرستارەکە شانی جونگکوکی گرت و وتی.

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now