"Chapter 13"

231 29 3
                                    

بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️‍🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
دوای ٣ هەفتەـ

"هەی گیانەکەم! تکایە دەتوانی چەقۆکەم پێ بدەیت."

"بێگومان خۆشەویستەکەم" ئێمیلی وتی هەردووکیان پێکەنینیان بە قسە شیرینەکانی یەکتریان دەکرد لەکاتێکدا جونگکوک هەرای لە چێشتخانەی ئێمیلی دروست کردبوو پەرستارەکە ئەمڕۆ شۆفتی بەیانیان هەبوو بۆیە جونگکوک بڕیاریدا ژەمێکی سادە لە ماڵەوه بۆ خۆشەویستە ماندووەکەی دروست بکات.

ئاه ئەو دوو خۆشەویستە کە هێشتا هەستیان بە سەرسوڕهێنەر و سەیر دەکرد لە کاتێکدا کێ پێی وابوو کە کەسێکی نەخۆش لە نەخۆشخانە دەبێتە هۆی ئەوەی ببێتە خۆشەویستی دکتۆرێک.. بە دڵنیاییەوە جونگکوک تەواوی ژیانی بیری لە روداوێکی بەم شێوەیە نەکردۆتەوە بەڵام سەیر بکەن ئێستا لە کوێیە،چێشت لێنان بۆ خۆشەویستە ماندووەکەی خۆی.

جونگکووک :"من خەریکە تەواو ئەبم ئێمیلی تکایە دەتوان...."پێش ئەوەی کەروێشکە کە تەنانەت ڕستەکەی تەواو بکات ئێمیلی پێشتر مێزەکەی ئامادە کردبوو جونگکوک بە بێباوەڕیەوە زەردەخەنەی کرد و بەردەوام بوو لە دروستکردنی ژەمی ئێوارە و وتی "تۆ شاهانەی ئێمیلی"

دوای ١٠ خولەک هەموو شتێک تەواو بوو و دوو باڵندە خۆشەویستەکە لە بەرامبەر یەکتر دانیشتبوون و خواردنی بە تامیان ئامادە کرد بوو... چێژوەرگرتن لە سەیر کردنی یەکتر و وە گێڕانەوەی چەند چیرۆکێک دەربارەی کار و قوتابخانە.

ئێمیلی :"بۆیە ئەو ژنە بێ ئەقڵە تەنها بەو شێوەیە هاتە لام و دەستی کرد بە هاوارکردن بەڕوومدا" ئێمیلی جارێکی تر توڕە بۆوە تەنها بە باسکردنی هەندێ شتی رابردوو "من ئەمویست شەقێکی لێبدەم بەڵام بێگومان نەمتوانی ئەوە بکەم" جونگکوک پێکەنی بە خۆشەویستەکەی کە هەوڵیدا ترسناک و تۆقێنەر دەربکەوێت بەڵام ئەو زیاتر نازدار دەردەکەوت "وە دەزانی! خراپترین بەش لەم هەموو شتەدا ئەوەیە کە ئەو لە نهۆمێکی هەڵەدا بوو "ئەو پێی وابوو کە من پزیشکی گەمژەی سییەکانم ."

جونگکووک :"وا دیارە ڕۆژانێکی سەختت بەسەر بردووە"
پەرستارەکە سەری بەمانای بەڵێ لەقاند "بەڵێ رۆژەکانم بەم شێوەیە بوو تاوەکو شێتێکی وەک تۆ هاتە ژیانم"ئێمیلی وتی کاتێک دەستی جونگکوکی گرت "وە بیرم دەکردی"هەردوو ڕوومەتەکەی جونگکوکی گرت لەکاتێکدا ڕوومەتەکانی جونگکوک بۆ ڕەنگێکی سووری جوان گۆڕا. "منیش بیرم دەکردی ئێمیلی هەمیشە لە کاتی وانەکاندا تۆ تاکە شت بوویت کە بیرم لێدەکردیەوە"

پاشان پەرستارەکە شەقێکی لە شانی جونگکوکدا "ئۆۆوووی چی بوو ئێمیلی.. ئاخ ئازاری هەبوو" بە دراماتیکی وتی لەکاتی دەستدانی ئەو شوێنەی کە لێی درا.
ئێمیلی :"نابێت بیر لە من بکەیتەوە لە پۆلدا تەرکیز بکە سەر وانەکانت یااا دەمەوێت ئەمساڵ بێمە ئاهەنگی دەرچوونەکەت" کووک بەو قسەیە ڕوخساری لە ڕوخساری ئێمیلی نزیک کردەوە "بەڵام ئێمیلی تۆ زۆر سەرقاڵیت خۆت ئەوە باش دەزانیت!"

HER VOICE ||JJK✅Where stories live. Discover now