بە چێژەوە بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵت دەبێت ❤️🔥
ڤۆیت لە بیر مەکەن🏃⭐
.
.
.
.
.
.
ئێمیلیPOV:گەڕامەوە ماڵەوە...زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر دەموچاومابوو لە کاتێکدا هەموو شتەکانم دانا و جل و بەرگم گۆڕی پاڵکەوتمە سەر جێگاکەم و ئەمڕۆم بیرهاتەوە..
گەڕانەوە بۆ ڕابردوو >ئەمڕۆ :
ئێمیلی :"باشە من سبەی کارم نییە بۆیە ئەگەر تۆش بۆت ئەگونجێت دەتوانین بچینە دەرەوە ئەو کاتە"وتم و چاوەکانی کوڕەکە درەوشاوە.. جونگکوک سەری بە مانای باشە جوڵاند و وتی"بەڵێ بێگومان" ئێمە بە شەرمەوە سەیری یەکترمان کرد.
جونگکووک :"ئایا باش دەبێت گەر سبەی بێم بەدوات و تۆ هەڵبگرم" جونگکوک پرسی.
ئێمیلی :"زۆر باشە...کەواتە من ژمارەکەمت پێدەدەم و ناونیشانەکەمت بۆ دەنێرم."جونگکووک :"بێگومان سوپاس" کوڕە بچووکەکە مۆبایلەکەی پێدام و دەستم بەر دەستی کەوت هەستم بە گوێچکەکانی ئەکرد کە سوور ببونەوە، ئەو تەنها زۆر نازدار بوو.
جونگکووک :"تەواو " مۆبایلەکەی پێم دایەوە.جونگکووک :"نامەت بۆ دەنێرم دەربارەی کات و شوێنەکە...سبەی دەتبینمەوە ئێمیلی"
ئێمیلی : "سبەی دەتبینمەوە~"
گەڕانەوە بۆ ئێستا>>
باوەڕ ناکەم بەڕاستی واتە سبەی یەک ئەبینین!!. بە شێوەیەکی ئاسایی پێشووتر هەرگیز هەرگیز لەگەڵ نەخۆشەکەم نەدەچوومە دەرەوە بەڵام ئەو جیاواز بوو...وە ئەگەر بڵێم نەخێر دڵنیام یوری بە ساکی ئەڵێت و ساکی لێم دەدات.... بەو بیرکردنەوانە پێکەنیم.
بە بیرکردنەوە لە یوری بیرهاتەوە کە دەبێت پەیوەندی پێوە بکەم و پێی بڵێم چی ڕوویداوە، تەنها چەند چرکەیەکی خایاند تا مۆبایلەکەی هەڵگرت.
یوری:"هێی ئێمیلی چی هەیە !"
ئێمیلی :"تۆ هەرگیز پێشبینی ئەوە ناکەیت چی ڕوویداوە" وتم
یوری:"ئۆفەری کارێکی ترت دەستکەوت تکایە ئێمیلی بەجێم مەهێڵە" چاوەکانم وەرگێڕا.
ئێمیلی : "نا یوری... ئەمڕۆ جونگکوکم بینی."
ماوەیەک بێدەنگ بوو.یوری;"ئای خوایە! بەڕاستی ! هەموو شتێکم پێ بلێ!"
ئێمیلی :"باشە، ئەو داوای چوونە دەری لێکردم و ئێمە دەچینە دەرەوە سبەی "
یوری:" ئاههو ئێمیلی زۆر دڵخۆشم بۆ تۆ! سبەی کاتێک دەگەیتەوە ماڵەوە هەموو شتێکم پێ بڵێ باشە؟"
ئێمیلی :" تشش گەمژە شەو شاد"
یوری;"ههههه شەو شاد ئێمیلی"
پەیوەندییەکی کورت بوو بەڵام دڵخۆش بووم کە یوریش بۆ من دڵخۆش بوو...هەستم بە دەمارگیری دەکرد بەڵام وروژانیشم هەبوو... جونگکوک شیرین بوو و زۆر جوان بوو هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی داوای دەرچوونم لێ بکات. بەڵام من پێشبینی دەکەم ژیان پڕە لە سوپرایز. دوای چەند خولەکێک خەوم لێکەوت و خەونم بە کوڕێکی قۆزەوە دەبینی.
.
.
.
YOU ARE READING
HER VOICE ||JJK✅
Romanceکاتێک جونگکوک لەناکاو کۆتایی بە کۆماکەی دێت کە ماوەیەکی زۆرە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. ئەو بەختەوەرە کە پەرستارێکی هەیە بە ناوی( کیم ئێمیلی) کە هەمیشە چاودێری دەکات. ئێمیلی هەمیشە باسی ڕۆژەکەی بۆ جونگکوک دەکات هەرچەندە جونگکوک ناتوانێت وەڵامی بداتەوە...