CHAPTER||05

818 119 54
                                    


"دەنااا ئـارا بۆچی بە تێیهیۆنگت وتووە؟ئێمە پێمان نەوتی کو پێی مەلێ؟"
-میـا وتی

لە ئێستادا تەنها مانگێکە پەیوەندی خۆشەویستیان لەگەڵ جونگکووک بەستووە تەنها ئـارا دەیزانی

بەڵام دوێنێ ئـارا'ی دەمی خۆی نەگرتبوو
بە تێیهیۆنگی وتبوو

"توخوا میـا لاچۆ واز بێنە"
-بەدەنگێکی گریاناوی

"ئـارا چی ڕوویداوە؟شتێک هەیە کەئازاری دابی؟"
-میـا بە خەمخۆری پرسی

ئـارا بەچاوی پڕ فرمێسک سێری کرد

"بڕۆ دەرەوە بەنەفرەت بیت"
-بەهاوارەوە وتی

"ئـارا چی بووە،تێیهیۆنگ دڵی شکاندووی یان چی"
-میـا تەواو خەمبار بوو بۆ ئـارا

بەڵام ئـارا هەستا و پاڵێکی بەهێزی بە میـا'وە نا
میـا مەچەکی بەخراپی بەر زەویەکە کەوت و ئازاری پێ گەشت

"ئـارا شێت بووی!چی ڕوویداوە بۆچی وا ڕەفتار دەکەی؟"
-بەشۆکەوە وتی

کاتێک هێشتا لەسەر زەویەکە بوو

"هەمووی بەهۆی تۆوەیە گەمژەی ناشرین،تۆ جگە لە خزمەتکارێکی نەفرەتی هیچی تر نیت بۆچی هەمووان تۆیان خۆشدەوێ و تۆیان بەدڵە؟"
-بەگریان و هاوارەوە دەیوت

ڕق لەدەنگیدا دیار بوو

میـا'ش چاوەکانی پڕ بوون ئەم قسانەی ئـارا زۆر ئازاری دا
هیچ لەمەبەستی تێ نەگەشت

"ئـارا باسی چی دەکەی"
-بەگرژی و دڵ پڕی

"ئـارا نا خاتوو ئـارا یانیش خاتوونی بچووک لەمەو بەدوا ئێمە هاوڕێ نین،شەرمە بۆمنێکی خانەدان و پلەبەرز هاوڕێیەتی خزمەتکارێک بکەم ئێستاش هەستە بڕۆ دەرەوە لە ژوورەکەم"
-بەڕقەوە قسەکانی کرد

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now