CHAPTER||07

868 114 0
                                    


"بیستم کە بوون بە خۆشەویست لەگەڵ میـا"
-تێیهیۆنگ وتی بە زەردەخەنەیەکی ساخستەوە

هەمووان لە هۆڵەکە بوون جگە لە میـا
کە خەوتبوو

جونگکووک چاوی زەق کردەوە لە تێیهیۆنگ
بەڕێز جیۆن و خاتوو جیۆن بەدڵخۆشی سێری جونگکووکیان کرد

"بەڕاستی جونگکووک؟بۆچی ئێمە تازە ئاگادای ئەمەین؟من زۆر دڵخۆشم بەڕاستی"
-خاتوو جیۆن بەدڵخۆشی پرسی

جونگکووک زەردەخەنەیەکی شەرمەزاری کرد و پشتە سەری  خوراند

"ئێ دایکە لەڕاستیدا میـا هێشتا حەزی نەدەکرد کەس بزانێت"
-بەزەردەخەنەوە وتی

"هەرچۆنێک بێت ئەوان پێگەشتوون خۆیان دەزانن کەچی دەکەن گرنگ ئەوەیە دڵخۆش بن"
-بەڕێز جیۆن بەهێمنی وتی

وادیاربوو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ پەیوەندی نێوان جونگکووک و میـا نەبێت

"بێگوومان"
-خاتوو جیۆن وتی

تێیهیۆنگ دەم و چاوی بێهیوایی لێ دەبینرا
ئـارا تێبینی کرد

میـا بەخەواڵووی لەسەر قادرمەکان دەرکەوت
دەم و چاوێکی کیوتی هەبوو و باوێشکی دەدا قژیشی کەمێک تێک چوبو

کە بینی لەهۆڵەکە دانیشتوون
بەپەلە خۆی کەمێک ڕێکخست

جونگکووک تێبینی کرد کەمێک زەردەخەنەی کرد

"ئایـ بووکە جوانەکەم لەخەو هەستا"
-خاتوو جیۆن بەدڵخۆشی وتی و هەستا چووە لای میـا
کە کۆتا قادرمەی بڕی

میـا بەشۆکەوە دەستی خستە سەر دەمی و سێری جونگکووکی کرد

جونگکووکیش شانەکانی هەڵتەکاند و دەستی بۆ تێیهیۆنگ درێژ کرد

میـا برۆی گرژ کردوو سێری تێیهیۆنگی کرد
بەڵام تێیهیۆنگ تەنها سێرکردنێکی ساردی پێ بەخشی

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now