CHAPTER||12

931 131 51
                                    


جونگکووک کاتژمێر یەک و نیوی شەو چاوەکانی کردەوە
هەستی کرد کە میـا لەباوەشی نەماوە

بەپەلە هەستایە سەر پێ بەشڵەژاوی هەموو ژورەکە گەڕا
بەڵام میـا'ی لێ نەبوو

فرمێسک لەچاوی کەوتە خوار

"نەفرەت نەڕۆشتبێ،بەخوا من وێران ئەبم بێ ئەو"
-جونگکووک لەبەر خۆیەوە وتی

لەژوورەکە دەرچوو چووە خوارەوە بۆ هۆڵەکە
بینی باوکی بەهێمنی لەسەر قەنەفەکان دانیشتووە جگەرە دەکێشێت

"باوکە توخوا وانەڵێی"
-جونگکووک بەدڵپڕی وتی

"ئەگەر وتم چی؟جونگکووک ئەگەر بەقسەت کردمایە وای لێ نەدەهات بەڵام تۆ قسەی منت شکاند"
-بەڕێز جیۆن بەبێهەستی وتی

"باوکە بەجدیتە ئەم قسانە؟تۆ چۆن باوکێکی خۆشی کوڕەکەت دەکەیتە قوربانی لەبەرامبەر کۆمپانیاکەت"
-جونگکووک بەتوڕەیی وتی و لەقەیەکی لە مێزەکەی پێشی دا

"من ئەم باوکەم کە تۆ دەیبینی خەمت نەبێت شوێنەکەی باشە،ئەو چەند ڕۆژێکی تر تۆ لەبیر دەکات و لەگەڵ کوڕێکی تردا پەیوەندی دادەنێت تۆش بۆخۆو وەکوو منداڵێک لێرە بگری"
-بەڕێز جیۆن بەڕقەوە قسەکانی کرد لە کۆتایدا هەستا و چووە پێشی جونگکووک

دەستی گرت و بەرزی کردەوە جگەرەکەی لەسەر دەستی جونگکووک کوژاندەوە

جونگکووک ڕاستەوخۆ پاڵی پێوەنا

"دەی ئێستا وەکوو منداڵ دانیشەو بگری،گەمژە تۆزێک وەکوو پیاو ڕەفتار بکە"
-بەڕێز جیۆن بەگاڵتەجاری وتی و ڕۆشت بۆ سەرەوە

جونگکووک لەسەر قەنەفەکە دانیشت دەستی لەسەر دەم و چاوی دانا بەهێمنی دەگریا

"توخوا چۆن ئەبێت ئەوەنە بێ هەست بێت ئاخر"
-جونگکووک لەبەر خۆیەوە وتی

‎﮼خزمەتکارەکەمTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang