CHAPTER||14

928 157 152
                                    


ساڵێک تێپەڕی
ئێستا میـا لەقوتابخانەیە و پۆلی 11یە

لەپێش هەمووان خۆی باش پێشان دەدات
بەڵام لەناخەوە زۆر شکاوە،زۆری پێویست بە باوەشی جونگکووک هەیە زۆر ماندووە

تەنانەت بەزۆر وانەکانی جێبەجێ دەکات
نمرەکانی زۆر خراپن،میـا قوتابیەکی زۆر زیرەک بوو
بەڵام ئێستا ناتوانێت بخوێنێت چونکە زۆر شکاوە زۆر بێ کەسە کەسێک نییە پشتگیری بکات و هانی بدات تا بۆ ئامانجەکانی هەوڵبدات

جاران داپیری و جونگکووک هەبوون،لەهەموو هەنگاوێکی ژیانیدا لەگەڵی بوون و پشتگیریان دەکرد

لەم چەند ڕۆژەدا هەست بەئازارێکی زیاتر دەکات لەدڵیدا
نازانێت هۆکارەکەی چییە

ئێستا تازە لە قوتابخانە هاتەوە
دەست و دەم و چاوی شوشت و جلی ماڵەوەی لەبەر کرد

چووە پێشی ئاوێنەکە سێری دەم و چاوی کرد کە چەند لاواز بووە ژێر چاوەکانی لەبەر کەم خەوی ڕەش بوون

چاوی کەوتە سەر وێنەکەی خۆی و جونگکووک کە لەلای ئاوێنەکەوە داینابوو کە لە وێنەکەدا جونگکووک ماچی ڕوومەتی دەکات

زەردەخەنەیەکی کرد

"ناتوانم بڵێم بگەڕێوە، وەلێ هەمیشە چاوەڕێتم ئەزیزم"
-میـا بەئازارەوە وتی

-

"باوکە لەگەڵ ڕێزم بەڵام بەهەموو مێشکتەوە ئەم قسەیە دەکەیت؟"
-جونگکووک بەگاڵتەجاری وتی

بەڵام زلەیەکی بەرکەوت لەلایەن باوکیەوە
ئێستا لەمە ڕاهاتووە،باوکی هێشتا خۆی توڕە دەکات لەسەری
لەکاتێکدا هەمووی بەهۆی خۆیەوە بوو جونگکووک بەم شێوەیە بێڕێز بووە

"ئەمە هەموو ئەخلاقتە بەرامبەر باوکت؟"
-بەڕێز جیۆن بەتوڕەیەوە وتی

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now