CHAPTER||06

887 121 8
                                    


مانگێک دواتر

میـا و ئـارا هێشتا ئاشت نەبوونەتەوە
چەند جارێک گفتوگۆیان هەبووە ئەویش ئـارا زۆر بەڕقی قسەی دەکرد و میـا'ی دەشکاندەوە

ئەمڕۆ یەکەم ساڵی نوێی خوێندنە
ئـارا قوتابخانەکەی گۆڕیی و چووە قوتابخانەیەکی ناحکومی
و هاوڕێکانی و میـا'و هەروەها براکەشی بەجێ هێشت

تێیهیۆنگ لەسەرەتاوە لە قوتابخەنەی ناحکومی بوو

"ئایا شەڕەکەی ئێوە ئەوەندە گەورە بوو کە وای لێهات ئـارا بچێتە قوتابخانەیەکی تر"
-جونگکووک وتی کاتێک لەگەڵ میـا لەنێو گۆڕەپانی قوتابخانە
پیاسەیان دەکرد

میـا شانی هەڵتەکاند بەمانای نازانم

"های چەند سەیرن پرسیار لە ئـارا'ش دەکەم بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە"
-بەبێزاری وتی

"جونگکووک بلێ چی"
-میـا ویستی بابەتەکە بگۆڕێ

"چی"

"هیچ"

"ئێ"

"ئێی سڵاو کووکی"
-لەناکاو کچێک هاتە پێشیان خۆی کیوت کردوو دەستی جونگکووکی گرت

جونگکووک یەکەمجاری بوو بیبینێ
بەگرژی سێری کرد

"سڵاو لەتۆش،بێزەحمەت بەناوی خۆیەوە بانگی بکە کووکی چییە؟"
-میـا وتی بەگرژی

"ئینجا تۆ هەقت چییە بەینی خۆمانە و کووکی خۆی ڕێگەی پێ داوم"
-کچەکە بەفیزەوە وتی

"تۆ هەر ناناسم یەکەمجارمە ئەم شکڵە ببینم"
-جونگکووک بەتوڕەیی وتی و دەستی دەرهێنا

میـا زمانی لە کچەکە دەرهێنا و ڕۆشت
جونگکووکیش بەدوای کەوت

"ناسکۆڵەکەی من غیرە دەکات"
-بەدڵخۆشی وتی کاتێک لە پشتەوە باوەشی پێدا کرد

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now