CHAPTER||13

838 135 116
                                    


"دایکە،کاکم دوێنێ شەو نەهاتەوە"
-ئـارا وتی

خاتوو جیۆن و بەڕێز جیۆن چارەیان گرژ کرد

"نەهاتۆتەوە؟"
-خاتوو جیۆن وتی

ئـارا سەری بەبەڵێ لەقاند
ترسێک کەوتە دڵی خاتو جیۆن چی ئەگەر شتێکی لێ هاتبێ؟

سێری بەڕێز جیۆنی کرد بە چاوە پڕەکانی
بەڵام بەڕێز جیۆن تەنها بەردەوام بوو لەنان خواردن

"ئـارا پەیوەندی پێوە بکە"
-خاتوو جیۆن وتی

"دایکە پەیوەندیم پێوە کرد جارێکیش نا 20جار زیاتر"
-ئـارا وتی

خاتوو جیۆن ئەوەنەی تر تۆقی

"جیۆن یەکێک بنێرە بەدوای بزانین لەکوێیە نەک شتێک بوبێت"
-خاتوو جیۆن بە ترسەوە وتی

بەڵام بەڕێز جیۆن تەنها بەبێ گرنگی سەر مێزەکەی بەجێ هێشت

"بۆ ئەوەندە خەم ساردی؟بۆچی هیچ بەسەر خۆتدا نایهێنیتەوە؟وەک ئەوەی خۆت هۆکاری هەموو ئەمانە نەبیت،لەخۆت خۆشئەبیت ئەگەر یەکێکیان شتێکیان لێ بەسەر بێت؟بەهەموو مێشکتەوە بەتەنها کچێکی لاوازت لەنێو ماڵێک داناوە؟"
-خاتوو جیۆن بەگریانەوە قسەکانی ئاڕاستەی بەڕێز جیۆن کرد

"دەمت داخە و بێدەنگ بە جارێکی تر تێکەڵی کارەکانم مەبە"
-بەڕێز جیۆن بەساردی وتی

"باوکە چیت لێ بەسەر هاتووە بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەیت ئەمە هەرگیز تۆ نیت؟"
-ئـارا وتی بەخەمباری

بەڕێز جیۆن پشتگوێی خست و لەماڵ چۆیە دەرەوە
خاتوو جیۆن بەبێچارەیی دەستی کرد بەگریان

"دایکە تەواو هەموو شتێک باش دەبێت"
-ئـارا وتی و باوەشی پێدا کرد

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now