CHAPTER||10

790 130 48
                                    


"میـا کچەکەم ئەم عەزیەیە لەبەر بکە خاتوو جیۆن ناردوویەتی"
-خاتوو چۆی وتی

کاتێک عەزیەکی ڕەشی زۆر جوانی دایە دەستی میـا
میـا بەبێتاقەتی سێری کرد

"داپیرە بەڕاستی ماندووم ئەتوانم بەژداری نەکەم"
-میـا وتی

"گیانەکەم شەرمە نابێت ئەوان تەنانەت جلیشیان بۆ ناردووی خۆت ئامادە بکە چەند کاتژمێری داهاتوو میوانەکان دێن"
-خاتوو چۆی وتی

"باشە"
-میـا بەبێزاری وتی

خاتوو چۆی لە ژوورەکەی چووە دەرەوە
میـا چەند خولەکێک داڵغەی لێدا بەدیار جلەکەوە

دواتر چووە گەرماو
هەر لە گەرماوەکە قژی وشک کردەوە

دواتر هاتە دەرەوە جلی ژێرەوەی لەبەر کرد
و دەرگاکەی کلیل کرد

ئینجا دانیشت دەستی کرد بە مکیاج کردن
سوراوێکی سوری لە لێوەکانی دا کە شێوەی زۆر جوان کردبوو

لە کۆتایدا عەزیەکەی لەبەر کرد
زۆر جوان و ناسک دەرچوبو

بەڵام تەنانەت تاقەتی نەبوو ڕەسمێکیش بگرێت
لەناکاوێک دەسکی دەرگای ژوورەکە جوڵا بەڵام دەرگاکە نەکرایەوە چوونکە کلیل کرابوو

ئینجا لە دەرگا درا
میـا دەرگاکەی کردەوە داپیری بینی

ئەویش بەهەمان شێوە خۆی گۆڕی بوو

"ئای نازدارم،تۆ ڕێک لە بوکەشوشە دەچیت"
-خاتوو چۆی وتی بە میهرەبانی

"سوپاس داپیرە تۆش زۆر جوانیت"
-میـا وەڵامی دایەوە بە زەردەخەنەوە

"بەهەرحاڵ هەندێک لە میوانەکان هاتوون با ئێمەش بچینە خوارەوە لە ئێستادا جونگکووک و ئـارا لەوێن"
-خاتوو چۆی وتی

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now