CHAPTER||17

845 157 51
                                    


کاتژمێر 6:30ی بەیانییە
جونگکووک خەوی لێکەوت،بەڵام میـا هێشتا وا دەگریەت

زۆر قورس بوو بۆی هەواڵی مردنی داپیرەی..
دەستگیرانداریەکەی جونگکووک لەلایەکی تر

جونگکووک دوو ڕۆژە لێرەیە،هەموو شتێکی بۆ میـا باسکرد
میـا کەسێکی هێمنە بەڵام بۆ ئەمەیان کاردانەوەی خراپی هەبوو
کەمێک دەمەقاڵێیان کرد،تا جونگکووک هەموو شتەکانی بەدرێژی بۆ باس کرد ئینجا کەمێک هێمن بۆیەوە

دەستی لەسەر دەم و چاوی داناوە و دەگریەت،هەموو شتێک بەلایەک بەڵام مردنی داپیری پێ قبوڵ ناکرێت

جونگکووک لەدەنگی هەنسکەکانی میـا خەبەری بۆیەوە
هەرچەند خۆی نیو کاتژمێر کەمترە خەوی لێ کەوتووە ئەویش بەبێ ویستی خۆی بوو چونکە نەیدەویست بخەوێت بەڵام خەوی دەهات

لەسەر تەختەی نوستنەکە دانیشت و لێوەکانی تەڕ کرد دواتر میـا'ی ڕاکێشا باوەشی خۆی

"فیدات بم بەسە توخوا مەگریە"
-جونگکووک وتی

میـا سەری لەملی جونگکووک نوقم کرد و گریانەکەی زیاتر بوو
جونگکووک دڵی گوشرا بەبیستی گریانە قوڵ و بە ئازارەکەی میـا

بەبێ ویستی خۆی فرمێسک لەچاوانی کەوت

-

دوای چەند ڕۆژێک
میـا هەروا بێدەنگە بەڵام ئێستا باشتر بووە لەڕووی گریانەوە

ئێستا لەگەڵ جونگکووک دانیشتوون نانی ئێوارە دەخۆن
هەردوولا زۆر بێ دەنگن

جونگکووک لەو ڕۆژەوە نەچۆتەوە ماڵەوە سەرەڕای ئەوەی دەشزانێ ئێستا دایکی و ئـارا زۆر خەم دەخۆن بەڵام ناتوانێت میـا جێ بهێڵێت و بڕوات

"میـا قوتابخانەت نییە؟"
-جونگکووک پرسی

میـا ڕاستەوخۆ بەبێ تاقەتی سێری جونگکووکی کرد کاتێک دەمی پڕ بوو لە خواردن

‎﮼خزمەتکارەکەمKde žijí příběhy. Začni objevovat