CHAPTER||08

777 123 62
                                    


مانگێک تێپەڕی بەسەر ئەو ڕۆژەی کە پەیوەندی نێوان
میـا و جونگکووک ئاشکرا بوو

بەڵام ئەوە چەند ڕۆژە جونگکووک دەم و چاوی زۆر خەمبار دیارە

زوزو دەچێتە نێو بیرکردنەوەی قوڵ کە بەچەند جارێک بانگکردن ئینجا بەهۆشی خۆی دێتەوە

میـا'ش زۆر خەمبارە چەند جارێک لێی پرسیوە هۆکار چییە بەڵام تەنها وەڵامی دەداتەوە بەوەی کە خەوی دێت یان مێشکی هیلاکە

ئێستا هەردووکیان بەبێدەنگی لەنێو پاسی قوتابخانە
دانیشتوون و بەرەو ماڵەوە دێنەوە

لەبەر داوای میـا بەپاس هاتوو چۆ دەکەن

"کووکە توخوا چیتە بۆوا کپیت ئەم ماوەیە"
-میـا دیسان بە خەمەوە پرسی لێی

"کووکە قوربان بێت هیچ نییە ناسکەکەم تەنها کەمێک مێشکم هیلاکە"
-وتی کاتێک دەستی گرت و ماچی کرد

"دەی تۆ چەنێکە هەروا ئەڵێیت لەبەر چی مێشکت هیلاکە"
-پرسیاری کرد

"میـا تەنها لەگەڵ باوکم کەمێک دەمەقاڵێم کرد مێشکم بەوە هیلاکە کەمێک خەمباری کردووم"
-ڕاستیەکەی پێ وت

"نامەوێت تێکەڵیش بم بەس زانخوازم بزانم لەسەر چی بووە دەمەقاڵێکەتان"
-وتی بەپەرۆشەوە

جونگکووک زەردەخەنەیەکی کرد کە ئازاری
تێ بەدی دەکرا

"تەنها داوای شتێکی لێ کردم من نەمتوانی بەقسەی بکەم چونکە ژیانم وێران دەبێت یانی بەمانای وشە وێران دەبێت ئەگەر بەقسەی باوکم بکەم"
-وتی بەخەمەوە

میـا ویستی قسە بکات بەڵام پاسەکەیان لەپێش کۆشکەکە وەستا بۆیە دەستی یەکیان گرت و دابەزین

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now