CHAPTER||16

1K 156 177
                                    


ئەمە سێلین بوو
بەڵام بەدەنگێکی تەواو ترساو قسەی کرد

"ج-جونگکووک تکایە فریام کەوە"
-سێلین بەترسەوە وتی

"چی؟چیبوە"
-جونگکووک وتی

هەرچەند گرنگیشی نەدەدا بەڵام هەرچۆنێک بێت ویژدانی قبوڵ ناکای کچێک پشتگوێ بخات کە پێویستی بە یارمەتییە

"نازانم جونگکووک چەند کابرایەک داویانەتە سەر شوقەکەم بەتوندی لەدەرگا دەدەن ئااااا جونگکووک تکایە"
-سێلین بەگریانەوە وتی دواتر هاواری کرد

"ئێ من چیبکەم؟"
-جونگکووک بەبێزاری پرسی

"یارمەتیم بدە تکایە من زۆر دەترسم"
-سێلین وتی

"شوقەکەت؟"
-جونگکووک وتی

سێلین ناوی شوقەکەی وت لەگەڵ ژمارەی ژوورەکە
جونگکووک بەبێزاری بەڕێکەوت بۆ شوقەکە

دوای ماوەیەک گەشت
بەڵام شوقەکە تەواو هێمن بوو هیچ بەوە نەدەچوو دابیانێتە سەر یەکێک لە ماڵەکان!

"دیارە درەنگ کەوتووم دەستدرێژیان کردۆتەوە سەری ئێستا کابرا جوڵە دەکات لەناویا"
-جونگکووک بەخەمباریەکی درۆوە وتی

بەڵام هەر ڕۆیشت

"پێم وابێت ژمارەکە 238 بوو،بەڵێ ئەوە بوو بەڵام ئێرە زۆر هێمنە هیچ بەوە ناچێت یەکێک پێشتر دابێتیە سەریا"
-جونگکووک بەخۆی وت

بەڵام هەرویستی بزانێت بەتەواوی چی بووە
لە دەرگاکەی دا،دوای ماوەیەک کرایەوە

بەڵام...
بەڵام جونگکووک وە ئەو کەسەشی دەرگاکەی کردەوە شۆک بوون...

ئەوە میـا بوو!
جونگکووک تەواو توشی شۆک بوبو بیری دەکردەوە کە ئەمە خەون بێت

‎﮼خزمەتکارەکەمWo Geschichten leben. Entdecke jetzt