Part1

133 14 25
                                    


ئێستا

  مارک هاتە پێشم بە سندووقێکەوە، هەردووکمان لە سندوقەکەمان دەڕوانی تاوەکو مارک دەستی کرد بە قسە کردن

مارک:"لیزا ئەم سندوقە یەکەمجارە بیبینم، زۆریشم هەوڵدا بەڵام ناکرێتەوە، تۆ نازانیت چیە؟"

بە بێ دەنگی مامەوە نەمدەزانی چی بڵێم، یادەوەریەکان زیاتر و زیاتر دەهاتنەوە بەرچاوم، هاتمەوە هۆش خۆم بەهۆی دەنگی مارکەوە

مارک/"لیزا گوێت لێمە؟"

بە کەمی ڕاچڵەکیم و دەستم کرد بە وەڵامدانەوەی

لیزا/"مارک با بۆ ئێستا ئەو سندوقە لابەین، خواردنەکەمان دەخۆین و بەپێی کاتیش پێت دەڵێم کە سندوقەکەش چیە"

مارک/"باشە کەواتە"

مارک زۆر بە بێزاری وەڵامی دایەوە و منیش پێکەنیم بەهۆی ڕووخساریەوە، زۆر نازدارە.
منو مارک ماوەی ٣ ساڵە هاوسەرگیریمان کردووە، لە ڕێی کارەوە یەکمان ناسی و ماوەی ٢ ساڵ خۆشەویست بووین، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارمان دا کە هاوسەرگیری بکەین و گوتمان کە دوای هاوسەرگیری زیاتر دەتوانین خۆشەویستی بکەین، مارک ٣١ ساڵە و منیش ٣٠ ساڵم، بەهۆی سەرقاڵی کارەوە هێشتا منداڵمان نیە، هەرچەندە مارک زۆر منداڵی خۆشدەوێت بەڵام کاتیشمان نیە بۆ ئەوەی منداڵ بە خێو بکەین.
دوای ئەوەی سەر مێزەکەمان ڕازاندەوە بە خواردن و خواردنەوە دانیشتین و دەسمان بە خواردنیان کرد، تەواوی کاتەکە بێدەنگ مابووینەوە بێگومان هۆکارەکەی وەکو ڕەنگی سوور دیارە «ڕەنگی سوور ڕەنگێکە لە هەر شوێنێک بێت بە جوانی دیارە، هۆکاری قسەنەکردنی ئێمەیش وەکو ڕەنگی سوور دیار بوو کە چ هۆکارێکە»، من بێدەنگ بووم چونکە یادەوەریە ناخۆشەکانم بیر دەکەوتەوە، مارکیش بێدەنگ بوو چونکە بیری دەکردەوە ئەو سندوقە چیە و بۆچی لە ماڵەکەمانە بێ ئەوەی ئەو بزانێت.
هەرچۆنێک بێت پاشماوەکانمان کۆکردەوە و قاپەکانمان شووشت، بێ گومان بەبێ ئەوەی یەک وشە بڵێین.
دانیشتبووین لەسەر قەنەفەکان و سەیری یەکتریمان دەکرد،

مارک/"لیزا ئەو سندووقە چیە؟ بۆچی لێرەیە؟ من بۆ نەمزانیووە شتێکی لەم شێوەیە لە ماڵی ئێمەیە؟"

بە بێ ئارامی دەیپرسی، کەمێک سەیرم کرد

لیزا/"سەرەتا بۆت باس دەکەم کە ئەو سندووقە چیە، بەڵام لە ئێستاوە پێت دەڵێم، بە هیچ شێوەیەک هەوڵ نەدەیت بیکەیتەوە!"

بە وریاییەوە هەموو وشەکانم دەگوت، بێگومان نامەوێت سندووقەکە بکاتەوە چونکە دەزانم لە دوای کردنەوەی دەیەوێ چیبکات.
مارک تەنها سەری بە ئەرێنی لەقاند و سەیری دەکردم تاوەکو دەست بکەم بە گێڕانەوەی ئەو یادەوەریانەی لە پشت سندووقەکە هەن.

١٣ ساڵ لەمەوبەر

      لە دەرگای ماڵەوەمان درا و منیش چووم و کردمەوە، کوڕی دراوسێکەمان بوو کە قاپێکی بە دەستەوە بوو، سەرەتا سەیری خۆیم کرد دواتر قاپەکە کە پڕ بوو لە میوەی جۆراوجۆر، نیشانەی پرسیار بە گەورەیی لە نێو چاوانم دەرکەوت و پێش ئەوەی بپرسم وەڵامی دایەوە،

«The death box»Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt