Part3

39 11 8
                                    

Vote&commen♥︎

Liza's pov

بەتەواوی سەرقاڵ بووبوم بە درووستکردنی وێنەیەکەوە، هەوڵم دەدا وێنەی جەیک درووست بکەم و بە دیاری پێی بدەم، ئەمڕۆ بووەتە مانگێک کە هاوڕێین، مانگێکی بەنرخ و درەوشاوە بوو بۆمن، تا دەهات زیاتر خۆشەویستی جەیک دڵمی دەگرتەوە هەتا گەیشتە مێشک و ڕۆحیشم، دەمەوێت لەگەڵ وێنەکە لە پارچە کاغەزێکدا خۆشەویستی خۆمی بۆ دەرببڕم، بەڵام دەترسم تەنها کاغەزێک نەتوانێت ئەو هەموو خۆشەویستیە دەربخات، بۆیە باشتر دەبێت گەر پێی بڵێم، خۆ دەمم هەیە بۆچی دەستم بەکار بهێنم؟

......

گەیشتمە ئەو پارکەی کە قەول بوو یەکتری تێدا ببینین، خۆ دراوسێی یەکیشین دەمتوانی لە ماڵەوە پێی بدەم بەڵام جەیک ئەم بەیانیە لە ماڵی باپیری گەڕاوەتەوە، بۆیە بڕیاماندا لە پارک یەکتری ببینین،

کاتژمێر ٢:٠٠ هێشتا دیار نیە.

٢:٣٠

٣:٠٠

٥:٠٠

تەنها بە بێ هیوایی دانیشتووم و تەماشای دەورووبەرم دەکەم بەڵام هیچ دیار نیە، خەڵکەکە بە بەردەوامی دێن و دەڕۆن، بەڵام جەیکی لێ نیە، پێموابێت پێویست دەکات بڕۆمەوە ماڵەوە، بەڵام ئەی ئەگەر بڕۆم و ئەو بێت؟

تەواوی ئەمڕۆ خۆمم ئامادە کردووە و ورەم بە خۆم بەخشیوە هەتاوەکو هەستی خۆمی بۆ دەرببڕم، بەڵام خولەک بە خولەک ورەم زیاتر دادەبەزێت.

هەستام و ڕێم گرتەبەر هەتاوەکو ماڵەوە، تەنانەت شەویش نەهات، جەیک دیار نەبوو، خۆ بەیانی بە تەلەفون قسەمان کرد گووتی هاتوومەوە لە ماڵ باپیرم و یەکتری دەبینین لە پارک، هەرچۆنێک بێت وانەکانم خوێند و خەوتم، بەیانی دەبێت بڕۆمە قوتابخانە.

....

وەکو هەر ڕۆژێکی تر لەگەڵ براکەم ڕۆشتمە قوتابخانە، لە نێو ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە جوانی پێمەوە دیار بوو چەندە بێزارم، کە گەیشتمە قوتابخانە ئەوەندە تووڕە بووم تەماشای هیچ کەسێکم نەکرد و ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە پۆلەوە.
هەموو وانەکان تەواو بوون کەچی جەیک لە هیچ شوێنێک نەبوو، هەست دەکەم مێشکم دەتەقێت ئاخر لە کوێیە بۆ دیار نیە.

گەڕاینەوە ماڵەوە لەگەڵ براکەم لە گەڕەک کە گەشتین جەیکم بینی، لە کۆتاییدا هەستم کرد هەموو جەستەم ئارام بووەتەوە، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بەهۆی ئاسوودەییەوە، بەڵام هەر تووڕەییم تێدا مابوو، دابەزیم لە سەیارەی براکەم و ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی جەیک ڕۆیشتم، بەڵام، ڕووخساری بۆ بەو جۆرەیە؟
سەیرێکی تەواوی جەستەیم کرد، بۆ بەم شێوەیە؟

لیزا/"جەیک چیبووە؟
بۆ ڕووخسارت برینی پێوەیە؟
دەستت بۆ پێچاوەتەوە؟
شتێک ڕوویداوە؟
کێ بەو شێوەیەی لێکردوویت؟
ئازاری زۆرە؟
بۆچی قسە ناکەیت؟
جەیک تکایە وەڵام بدەوە!"

«The death box»Where stories live. Discover now