Part10

36 5 13
                                    


Vote&comment>>

نامجوون/"لیزا وەرەوە هۆش خۆت وا یەک هەفتەیە لەم ژوورە بۆگەن بوویت"

کەمێک تەماشام کرد و دووبارە چاوەکانم داخستنەوە.

نامجوون/"هەر هەستە گەرماوێک بکە قژت دوو تۆن ڕۆنی پێوەیە"

لیزا/"پەیوەندیت بە قژو ژیانی منەوە نەبێت بەیارمەتیت بڕۆرە دەرەوە"

هێشتایش چاوم داخرابوو کە وەڵامم دایەوە، هێندەی نەبرد دەرگاکە داخرا، پێموابێت ڕۆیشت.

چاوەکانم کردەوە و دانیشتم و دووبارە دەستم بە بیرکردنەوە کرد، لە ڕاستیدا یەک هەفتەیە لە ژوورەکەم نەهاتوومە دەرەوە، دەمەوێت بابەتەکان لەیەک بدەمەوە بۆ ئەوەی وەڵامێکم بۆ درووست ببێت،

کەمێک شت دەزانم بەڵام بەپێی پێویست نیە تاوەکو لەو بابەتە تێبگەم

جەیک خەریکی نووسینی هۆنراوەیەکە بۆ کچێک، وە باوکی نوێنەرایەتی دەکات، ئەو هۆنراوەیەش کە دەینووسێت هیچ کەسێکی تر نابێت بیبینێت، باشتر بڵێم من ناتوانم بیبینم، بەڵام نازانم هۆنراوەکە بۆ کێیە و سەبارەت بە چیە، دەبێت ئیلهامیش لە کچەکە وەربگرێت، لەکاتێکدا بێجگە لەمن جەیک کەسی تر نابینێت، بەڵام کاتێک ڕۆیشتینە دەرەوە لەگەڵ جەیک و دەفتەرەکەم کردەوە چاوم ئازاری پێگەیشت و جەیک دیار نەما وە دوای ماوەیەک بینیمەوە لە چێشتخانەیەک، لەوانەیە لەو ماوەدا کچێکی تری بینیبێت.

هەستامەوە و بەرەو ئاوێنەی ژوورەکەم ڕێم کرد، ڕاوەستام و کەمێک تەماشای خۆمم کرد، چ پێویست دەکات سەبارەت بەو شتانە بزانم گەر خۆی پێم نەڵێت؟ بۆچی ئەوەندە خۆم هەڵدەقورتێنم؟

ڕاستەوخۆ ڕۆیشتم و گەرماوێکم کرد.

ماوەی ١ کاتژمێر و نیو لە گەرماودا بووم پاشان هاتمە دەرەوە و قژم وشک کردەوە و ڕۆیشتم تاوەکو خواردنێک ئامادە بکەم، بەڵام بینیم کە نامجوون خەریکە خواردن ئامادە بکات.

دانیشتم و تەماشای کاتژمێرەکەم کرد، کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆیە.

لیزا/"تاوەکو ئێستا هیچت نەخواردووە؟"

نامجوون/"لە نیوەڕۆدا کەمێک شتم خوارد بەڵام دووبارە برسیم بوویەوە"

وەڵامم نەدایەوە، ڕۆیشتمە باخچەی ماڵەکەمان و کەمێک لە دەرەوەم ڕوانی، جەیک دانیشتبوو زۆر بە تەرکیزەوە شتی دەنووسی لە دەفتەرە نەفرەتیەکەی، لەناکاو تەماشای کردم و ڕاچڵەکیم، زۆر بە سەیری و خێرایی تەماشای کردم.

بۆ کەمێک بە جۆرێک سەیری دەکردم کە یەکەم جاری بێت بمبینێت و کەسێکی نامۆ بم، پێموابێت بیری هاتەوە کە من لیزام، زۆر گەمژانە زەردەخەنەیەکی کرد و بە دەستی سڵاوی لێکردم، بەڵام وەڵامم نەدایەوە چونکە هەستم بە کەمێک ترس کرد بەرامبەری، دەفتەرەکەی داخست و لەگەڵ قەڵەمەکەی لەسەر کورسیەکەی دانا و بەرەو ماڵی ئێمە هات،

«The death box»Where stories live. Discover now