Part5

43 7 3
                                    

Vote&comment

——

دایکم/"لیزا کچەکەم لێرە چیدەکەیت؟"

دەنگی دایکم ڕایچڵەکاندم و لە نێو بیرۆکەکانم هاتمە دەرەوە، بۆ کۆتا جار سەیرێکی ماڵی جەیکم کرد بۆ ئەوەی بزانم جەیک و باوکی هێشتا لەوێن، نەمدەویست دایکم بیانبینێت کە بەو جۆرەن، خۆشبەختانە ئەوانیش بەرەو ژوورەوە ڕۆیشتن.

لیزا/"تەنها کەمێک ویستم لێرە بم، تۆ چی دەکەیت لێرە؟ پێموابوو خەوتوویت"

دایکم/"منیش ویستم کەمێک هەوای دەرەوە وەربگرم، نەمزانی کە تۆیش بە خەبەریت"

لیزا/"هەست دەکەم هێشتا خەوم نایەت"

دایکم/"کەواتە با دابنیشین و کەمێک قسە بکەین پێت چۆنە؟"

لیزا/"بە دڵمە"

لەگەڵ دایکم زەردەخەنەیەکی گەرممان گۆڕیەوە لەو شەوە ساردەی زستاندا، هەست دەکەم زۆر ڕووخسارم چووەتەوە سەر ڕووخساری دایکم، دەتوانم دایکم بە فریشتەیەکی سەر زەوی بچوێنم، مەرج نیە هەموو فریشتەیەک جووتێک باڵی پێوەبێت، دەکرێت وەکو دایکم جووتێک چاڵی هەبێت لە گۆنا سپیەکانی، دایکم کۆری نیە و بە ڕەگەز ئەمریکیە، بەڵام بە ڕێککەوت باوکمی ناسیووە کاتێک گەشتی کردووە بۆ کۆریا،

نامجوون وەکو دایکم دوو چاڵی زۆر جوانی هەیە لە ڕوومەتەکانی، ئیرەییان پێ دەبەم چونکە کاتێک پێدەکەنن وا لە کەسی بەرامبەر دەکەن ڕاستەوخۆ ستایشێکیان بۆ بێت بەهۆی جوانیەکەیانەوە، من بە پێچەوانەوە، وەکو باوکم دوو چاڵم لە کۆتاییەکانی لێوم هەیە، بەلامەوە جوانە بەڵام هێشتا ئەوەندەی چاڵەکانی ڕوومەتی دایکم و نامجوون نیە،

چاڵەکانی ئەوان ژیانەوەیەک بە دڵ و ڕۆح دەدەن.

دانیشتین لەگەڵ دایکم، سەرەتا دایکم دەستی کرد بە گفتووگۆکردن.

دایکم/"کەواتە پێم بڵێ، چ شتێکی ئەو کوڕە وای لێت کرد خۆشت بوێت؟ تۆ حەزت بە کوڕ نەبوو بۆیە بەڕاستی پێم سەیرە کە ئێستا لە خۆشەویستیدایت"

لیزا/"نازانم چۆن باسی بکەم، بەڵام بەڕاستی جەیک هەستێکی سەیرم پێ دەدات، شێوازی قسەکردنی، زۆر بە شیرینی قسە دەکات کە دەمەوێت بابەتێک هەبێت تاوەکو دەمرم قسەی لەسەر بکەم لەگەڵ ئەو، وە هەروەها ڕەفتارە ژیکەڵەکانی، دایکە تەنها دەمەوێت ڕۆژێک بیبینیت کە چەند بە میهرەبانیەوە ڕەفتار دەکات، زۆرجار هەست دەکەم یەک تۆزیش گوناحباری تێدا نیە، وەکو ئەوەی چۆن بە منداڵی بە پاکی و بێ تاوانی لە دایک بووە هەتاوەکو ئەم دەقەیەی ژیانی هەر بەو جۆرە مابێتەوە، تەنها نازانم بە چ جۆرێک وەسفێکی باشی بکەم، وەکو ئەوەیە هیچ وشەیەک نەبێت وەسفی بکات، ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان وشەیەکی شایستەم بینی، دێم و بەو وشەیە وەسفی دەکەم"

بەشێوەیەک قسەم دەکرد کە هەرگیز تێر نەبم لە باسکردنی، لە ئێستادا هەست دەکەم جەیک قوماشێکە و منیش مەقەستێکم، تەنها دەمەوێت ئەو قوماشە ببڕم بە ناوازەترین نەخش تاوەکو شانازی بە ئەنجامەکەیەوە بکەم کە بەهۆی منەوە درووست بووە، جەیکیش بۆمن بەهەمان شێوەیە، دەمەوێت بە باشترین شێوە وەسفی بکەم تاوەکو بتوانم هەموو وشەکانی کە لە دەمم دەردەچێت بەهۆی ئەوەوە، ببنە وەسفێک کە شایستەی بێت.

«The death box»Where stories live. Discover now