Part4

48 9 7
                                    

Vote&comment✨

هەستم کرد کەسێک خەریکی سەیرکردنمانە، تەماشایەکی ئەو شوێنەم کرد تاوەکو دڵنیا ببمەوە کە کەسێک سەیرمان دەکات یاخود نا،
واهـ خودایە..
بۆچی بەم شێوەیەیە
جەیک لەگەڵمدا تەماشای کردەوە، بەهۆی ئەوەی دەستەکانی لەسەر کەمەرم بوون هەستم بە ڕاچڵەکانی جەیک کرد، منیش ترسام جەیک.
نامجوون لەسەر هەردوو ئەژنۆی کەوتبوو، ڕووخساری زۆر بێ چارەیی پێوە دیار بوو نزیک بوو لە گریان، چۆن دەکرێت بووبێت بە مامۆستا؟ دەبوو باشترین ئەکتەر بێت!

نامجوون/"دوو منداڵی ١٧ ساڵ لە خۆشەویستیدان لەکاتێکدا من کە ٢٦ ساڵم ماچێکیشم نەکردووە، (کەمێک دەنگی بەرز کردەوە) تەنها با بمرم!!"

بە خێرایی ماچێکم لەسەر ڕوومەتە گەرم داهاتووەکانی جەیک بەجێهێشت و بە ڕاکردن بەرەو نامجوون ڕۆیشتم، قۆڵیم گرت و هەڵستایەوە دەتگووت سەرخۆشە و نەیدەزانی هەنگاوێک بە جوانی بنێت، هەرچۆنێک بێت بردمە ژوورەوە، دایک و باوکمان دانیشتبوون قسەیان دەکرد.

نامجوون/"دایکە باوکە، لیزا لە خۆشەویستیدایە منیش دەمەوێت هاوسەرگیری بکەم!"

دڵنیام تەنها جەستەی گەشەی کردووە، وەکو منداڵ پێی دەکوتایە زەوی و دەنووزایەوە، بەرگەی ڕەفتارە سەیرەکانیم نەگرت، ئەمە بوویە سێیەم جار بەوجۆرە بکات و سەبری منی نەهێشت، زللەیەکم لە پشتی ملی دا لەکاتێکدا زۆر زۆر تووڕە بووم، دایکم و باوکم و نامجوونیش شۆک بوون.

دایکم/"لیزا چۆن شتێکی لەم شێوەیە بەرامبەر بە برا گەورەکەت دەکەیت!"

باوکم/"ئەوە چ جۆرە ڕەفتارێکە لیزا!"

نامجوون/"بۆچی بۆچی بۆۆۆچچچیییی!؟؟؟"

هێشتایش منیان پێ تاوانبارە، لە پێش چاو خۆشەویستەکەم دوو جار منی شەرمەزار کرد بە ڕەفتارە سەیرەکانی بەس زللەیەکی من دیار بوو.
چاوەکانم نوقمی فرمێسک بوون و بۆیانم باس کرد کە بۆچی لێیمدا، لەکاتێکدا باسم دەکرد فرمێسک لە چاوەکانم نەدەوەستان و بەو شێوەیەش لاسایی نامجوونم دەکردەوە کە چی دەکرد، کاتێک ڕووداوەکەی ئەمشەویشم بۆ. باسکردن و کەوتمە سەر ئەژنۆ و لاسایی نامجوونم کردەوە دایک و باوکم و نامجوون خۆیان بۆ نەگیرا و پێکەنین بۆیە زیاتر تووڕە بووم.

لیزا/"ئێوەیش بەوجۆرە ڕێز لەمن دەگرن کە قسەتان بۆ دەکەم؟ خۆتان دەتانویست بزانن هۆکارەکە چیە و گاڵتەشم پێ دەکەن؟"

ڕاستەوخۆ ڕۆیشتمە ژوورەکەم.

ئەوەندەی نەبرد نامجوون هاتە ژوورەکەم

لیزا/"لێبووردن نیە و هیچ خولقێکم نیە بۆ قسەکردن یاخود دەمەقاڵێ لەگەڵ تۆ بۆیە تکایە لەکوێوە هاتیت هەر بەو ڕێگایە بگەڕێرەوە"

تەنها هەوڵم دا قسەکانم وەکو بەردێک فڕێبدەم بۆی، لەجیاتی نێو چاوانی ناخی بریندار بکات، بەڵام خۆ ئەو نامجوونە و خۆی لە هەموو شتێک لادەدات.

«The death box»Where stories live. Discover now