Part11

31 7 17
                                    

Vote&comment

هێشتایش بڕوا ناکەم، ڕاوەستاوم بەرامبەریان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی خەمباری لە چاوەکانم دەبارن، نامجوون باوەشێکی گەرمی پێمدا کرد زۆر توندتر باوەشم پێیداکردەوە، هەمووی هەڵەی خۆم بوو، دەبوو لەسەرەتاوە گرینگیم بە بوونی براکەم بدایە، بەڵام هەمیشە وەکو گەمژەیەک بووم لەگەڵی..

ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیری نامجوونە، هێندەی خەمبارم دڵخۆش نیم، خەمبارم بۆ ئەوەی بەتەنها دەمێنمەوە، هەرچەندە جەیکیشم لەگەڵە بەڵام پەیوەندی خۆشەویستی و پەیوەندی خوشکو برایەتی جیایە،

چەند مانگێکە لەگەڵ جەیک بە ئاسوودەیی لە پەیوەندی خۆشەویستیداین، لەگەڵ ئەوەیشی جار جارە دەمەقاڵێ و ناخۆشی دێتە ڕێمان، بەڵام بەڵێنمان بەیەکتری داوە کە هەرگیز نەوەستین لەوەی یەکتریمان خۆشبوێت،

دوو ڕۆژی دیکە دەستپێکی زانکۆمە، لە هەموو ڕوویەکەوە شڵەژاوم، بەڵام هێشتایش دەبێت هەموو هەوڵی خۆم بدەم بۆ سەرکەوتن بەسەر سەختیەکان، گەر وانەکەم بۆچی بژیم؟

جەیک هات تاوەکو هێورم بکاتەوە، هەمووان شڵەژاوبوون بەهۆی گریانە بەردەوامەکەی من، جەیک منی بردە ئەو پارکەی نزیکی هۆڵی هاوسەرگیریەکە بوو، دانیشتبووین و دەستی بەنێو قژمدا دەهێنا وەکو شانەیەک.

جەیک/"لیزا کەمێک هێور ببەوە، دەکرێت دڵی نامجوون تەنگ بکەیت بەمجۆرە؟ ئەو دەبێت ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی هەبێت نەوەکو بەبەردەوامی بیر لەوە بکاتەوە کە تۆ دەگریت بەهۆی ئەوەی جێتدەهێڵێت و دەڕواتە ماڵی خۆی، پێبکەنە و دڵخۆشی بکە، پاشان کە ڕۆیشت وەرە بۆلای من و چەندێک دەتەوێت بگری، دەزانم کە ئاساییە بگریت چونکە بەشێکی تەمەنت لەگەڵ براکەتدا بەسەربردووە جا بە خۆشی بێت یان ناخۆشی، وە ئێستا سەختە لەناکاو ماڵەکە چۆڵ دەکات، بەڵام وایلێمەکە پەشیمان ببێتەوە ئەویش مافی خۆی هەیە و دەتوانێت بڕوات"

زۆر بە هێمنی تێیدەگەیاندم کە کارەکەم هەڵەیە، یەکێک لەو هۆکارانەی واملێدەکات جەیکم خۆشبوێت ئەوەیە هەمیشە هەوڵ دەدات بە جۆرێکی شیاو مەبەستەکانی ڕوونبکاتەوە،

باوەشم لێیدا و دوای چەند خولەکێک هێزم بە خۆمدا.

لیزا/"با بڕۆین، سەرەتا ڕووخسارم پاک دەکەمەوە پاشان دەڕۆینەوە بۆلای نامجوون و هاوسەرەکەی"

جەیک/"سەرەتا بەڵێن بدە کە دووبارە نەگریت"

پەنجە بچووکەکەی لە پێشم ڕاگرت، منیش بە مەبەستی بەڵێندان پەنجە بچووکەکەی خۆمم لە هی ئەو ئاڵاند..

لیزا/"بەڵێن بێت"

ماچی دەستمی کرد و گووتی با بڕۆین، کاتێک گەیشتمە بەرامبەر دەستشۆرەکە جەیک داوای لێمکرد کە بووەستم گوتی کە وێنەیەکم دەگرێت،

بە مۆبایلەکەی خۆی وێنەیەکی گرتم و گوتی کە تەواو و بڕۆم ڕووخسارم پاک بکەمەوە، زۆر لەلام سەیر بوو بۆچی وێنەی گرتم؟

«The death box»Where stories live. Discover now