[9]

27 6 12
                                    

"ڕەخنە"  نوسەرە قوڵ و فكریەكانی ئەوروپایی دروستكرد،  كە  كتێبێك یان بابەتێكی نوسی ، لەسەریان ئەنوسی و كەلێنەكانیان  نیشان ئەدا ، چونكە لای ئەوان ڕەخنە   بەشێك نییە لە شكاندن و بەشێكە لە مەعریفە.

لێرە  ئەمەی ڕێگرە لەوەی نوسەری وردو قوڵ دروستبێت و ببێتە خاوەن ئەندێشەیەكی باڵا و بەرەو پێشچونی زیاتر ، نەبوونی ڕەخنەیە،  ڕەخنەیەك كە وەك  دەمی چەقۆی دكتۆر  ئاراستەی بەشە ناساغەكە بكرێت بەمەبەستی چارەسەر

ئەمەی لە نوسەری باشور و خوێنەری باشوردا هەست پێدەكرێ، زیاتر  ستایشە، قسەكەی فرۆید وردو  بەجێیە لەو شوێنەی كە ئەڵێ" مرۆڤ بەرامبەر بە ستایش لاوازە" لێرە   وەك جۆرێك لە ڕێكەوتن كتێب ئەنوسرێ، بۆنمونە  ستایشم كە و ستایشت ئەكەم،  ڕەخنەم مەكە و  ڕەخنەت ناكەم...، ئەم نەمەت و عەقڵیەتە هی گۆرانی داواكراوە نەك دونیایی مەعریفی

وردو قوڵی نوسەر  بەوە دەرناكەوێ ڕەخنەی لێ نەگیرێ یان خوێنەری كەم بێت، بەڵكو هەر ئەمەی كە حەشامگەر نەبێت،  خۆی یەكەم خاڵ و مەدخەلی داخڵبونی مەعریفەیەكی وردو بەجێیە.

تۆ بۆ ئەمە ئەخوێنیتەوە كە  مرۆڤە بچوكەكەی ناوەوەت باڵاتر بكەی، نەك  لەناو پێشەنگاش خەریكی  جەهلیزمەكەی خۆتبیت

وتــەWhere stories live. Discover now