ئەوەی دڵتەنگم ئەکات

6 3 0
                                    

لەم سەر زەمینە ناشیرینەدا ھەر یەکێک لە ئێمەی مرۆڤ ڕۆژێک لە ڕۆژان غەریبەیەکی جوان دێتە ژیانمان و بۆ ھەمیشە وەک ئاشنایەک لە دڵدا دەمێنێتەوە و ھەرگیز لە یادمان ناچێت، ئەو بۆ تەنها چرکەیەکیش نابێت بە ھی ئێمە ئەمە دڵتەنگم ئەکات، عاشقی ئەبین، ھۆگری ئەبین، بیری ئەکەین، خەمی ئەخۆین، بەڵام ئەو بەدووی ژیانی خۆیەوە ڕۆیشتووە و ئێمەش بەدووی ژیانی ئەو، ھەندێک جار بەدووی ھۆکارێکدا دەگەڕێین تا ڕقمان لێی بێت ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا لە بیری بکەین ئەمما ناتوانین، بەدووی ھۆکارێکەوەین تا ئیتر خۆشمان نەوێن ئەمما ھەندێک مرۆڤ ھەن ڕەنگە لە ژیانمان بڕۆن وەلەو ھەرگیز لە دڵ ناڕۆن، زۆرجار ئێمە وا خەیاڵ دەکەین کە ئەوان ھی ئێمە بن، بەڵام دەنگێکی غەمگین لەوپەڕی کۆڵانی یادەوەرییەکانەوە دێت و دەڵێت؛ ئەو ھی تۆ نیە لەبیری کە.

وتــەWhere stories live. Discover now